>

محمد صالح بامۆکی — 487

42:32 وە لە بەڵگەکانی (دەسەڵاتی) خوایە کەشتیانێک وەک شاخەکان لە دەریادا دەڕۆن

42:33 ئەگەر خوابیەوێت (ھەوا) ڕادەگرێت ئیتر کەشتیەکان بەسەر پشتی دەریاکەوە دەوەستن بەڕاستی لەوەی (کەباس کرا) چەندین بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی سوپاسگوزار

42:34 یان بەھۆی کردەوەکانیانەوە نوقمیان دەکات لەزۆرێکیش (لە گوناھیان) چاوپۆشی دەکات

42:35 ئەوانەی کەدەمە قاڵی دەکەن دەربارەی بەڵگەکانی ئێمە دەزانن ھیچ پەنایەکیان نیە

42:36 جا ھەرشتێکتان پێ بەخشراوە ئەوە تەنھا خۆشی ژیانی ئەم دونیایە وە ئەوەی لای خوایە چاکتر و بەردەوامترە بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وە تەنھا پشت بەپەروەردگاریان دەبەستن

42:37 وە ئەوانەی لە گوناھە گەورەکان و خراپە زۆر ناشیرینەکان دور دەکەونەوە وە کاتێک ڕق و قینیان ھەڵسێت ئەوان لێ دەبوورن

42:38 وە ئەوانەی کە گوێڕایەڵی پەروەردگاریان کردووە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەوە کارو باری نێوانیان بەپرس و ڕاوێژە وە لەو ڕۆزیەی پێمان داوون دەیبەخشن

42:39 وە ئەوانەی کاتێك دەست درێژیان لێ دەکرێت تۆڵەی خۆیان دەستێنن (و سەرداناخەن)

42:40 وە تۆڵەی ھەر خراپەیەك خراپەیەکە بەوێنەی خۆی جا ھەرکەسێک ببورێت و ئاشتی بکات ئەوە پاداشتی ئەو لە لای خوایە بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت

42:41 وە ھەرکەس تۆڵە بسەنێ لە پاش ئەوەی ستەمی لێکراوە ئا ئەوانە ھیچ تاوان وگوناھێکیان لەسەر نیە

42:42 تاوان وگوناە ھەر لەسەر ئەو کەسانەیە کەستەم لەخەڵکی دەکەن وە بە ناھەق خراپەکاری دەکەن لە زەویدا ئەوانە سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە

42:43 وە ھەر کەس خۆ گرو لێ بوردە بێت بەڕاستی ئەمە لەکارە پڕ بایەخ وپەسەندەکانە

42:44 وە ھەر کەس خوا گومڕایی بکات ئەوە پاش ئەوە ھیچ دۆست و یارمەتی دەرێکی نیە وە ستەمکاران دەبینیت کاتێك سزای (خوا) دەبینن دەڵێن ئایا ڕێگـایەك ھەیە بگەرێینەوە بۆ دونیا