>

محمد صالح بامۆکی — 486

42:23 ئەو (بەخششە) ئەوەیە کە خوا موژدە دەدات بە بەندەکانی ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری مەگەر خۆشویستنی خزمایەتی ھەر کەس ھەر چاکەیەک بکات چاکەی بۆ زیاد دەکەین (بە چەند بەرانبەر) بەڕاستی خوا لێبوردە و سوپاسگوزارە

42:24 یان ئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن پێغەمبەر درۆی بەدەم خواوە ھەڵبەستووە خۆ ئەگەر خوا بیەوێت مۆر دەنێ بەسەر دڵتدا وە خوا بەتاڵ لە ناو دەبات وە بە ووتەکانی (قورئان) ڕاستی جێگیر دەکات بەڕاستی خوا زانایە بەوەی لە ناو دڵاندایە

42:25 وە ئە و خوا زاتێکە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت وە لە کردەوە خراپەکان چاوپۆشی دەکات وە دەزانێت بە ھەرچی کەئێوە دەیکەن

42:26 ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و چاکەکانیان کردووە (داوایان) وەردەگرێت وە لە فەزڵ و بەخششی خۆیی زیاتریان دەداتێ بەڵام بێ باوەڕان سزای سەختیان بۆ ھەیە

42:27 خۆ ئەگەر خوا ڕزق و زۆری فراوان بکردایە بۆ بەندەکانی لە زەویدا ستەمیان دەکرد وسەرکەش دەبوون بەڵام (خوا) ڕزق و ڕۆزی بەو ئەندازە دەنێرێتەخوارەوە کە خۆی بیەوێت بەڕاستی خوا بەئاگا و بینایە بە بەندەکانی

42:28 وە خوا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت لە پاش ئەوەی کە خەڵکی بێ ئومێد بوون وە (بارانی) ڕەحمەتی خۆی بڵاو دەکاتەوە وەھەر ئە و پشتیوان و سوپاسکرا وە

42:29 وە لە بەڵگەکانی (دەسەڵاتی) خوایە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی بڵاوی کردوەتەوە لە گیانلەبەران لە ھەر دووکیاندا (لە زەوی و لە ئاسمانەکان) وە خوا ھەر کاتێک بیەوێت بەتوانایە بەسەر کۆکردنەوەیاندا

42:30 وە ھەر ناخۆشیەکتان تووش بووبێت ئەوە بەھۆیی کردەوەیی (خراپی) خۆتانەوەیە وە لە زۆرێکیش چاوپۆشی کردووە

42:31 وە ئێوە ناتوانن لە زەویدا قوتاربن وە نیتانە بێجگە لە خوا ھیچ پشتیوان و یارمەتی دەرێك