>

محمد صالح بامۆکی — 480

41:30 بەڕاستی ئەوانەی ووتیان خوا پەروەردگارمانە و لەپاشان ڕێك و ڕاست (لەسەر ئاین) بەردەوام بوون فریشتەکان پۆل پۆل دێنە لایان (کاتی مردن یان زیندوو بوونەوە) (پێیان دەڵێن) کەمەترسن و خەفەت مەخۆن وە مژدە بێ لێتان ئەو بەھەشتەی کەبەڵێنتان پێ درابوو

41:31 ئێمە لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دواییدا پشتیوانی ئێوەین وە لەو (بەھەشتەدا) ھەرچی حەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە وە ھەرچی داوا بکەن لەوێدا لەخزمەتتاندایە

41:32 ڕێزلێنان و میوانداریە لەلایەن خوای لێبوردەی میھرەبانەوە

41:33 کێ ووتەی چاکترو بەجێترە لەوکەسەی (خەڵك) بۆلای خوا بانگ دەکات وەکاری چاکە دەکات و دەڵێ بێگومان من لەکۆمەڵی گەردنکەچ و موسڵمانانم

41:34 چاکە و خراپە چوون یەك نین بەچاکترین شێوە وەڵامی (خراپە) بدەرەوە ئەوسا کەسێك کە لەنێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی ھەیە وەك دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی لێ دێت (ئەمەش دەرەنجامی ڕەوشتی بەرز وکار وکردەوەی جوانە)

41:35 بەم ئاستە ناگات کەسانێك نەبێت کە خۆڕادەگرن و بەئارامن وە پێی ناگات مەگەر کەسێك خاوەنی بەشی ھەرە گەورە بێت (لەپاداشت)

41:36 وە ئەگەر لەشەیتانەوە تووشی خەتەرەو خەیاڵی نادروست بوویت ئەوە پەنا بگرە بەخوا چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و زانایە

41:37 لەنیشانەکانی (دەسەڵاتی) خوایە شەوو ڕۆژو خۆرو مانگ، سوژدە مەبەن نەبۆ خۆرو نەبۆ مانگ بەڵکو سوژدە بەرن بۆ ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێناوە ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن

41:38 جا ئەگەر خۆیان بەگەورە زانی (من بپەرستن) دەی ئەوانەی لای پەروەردگارتن (فریشتەکان) بەشەو و بەڕۆژ عیبادەتی ئەو دەکەن و ماندو وەڕەس نابن