محمد صالح بامۆکی — 476
40:78 سوێند بەخوا بەڕاستی بەر لەتۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە بەسەرھاتی ھەندێکیانمان بۆ باس کردوی وە ھەندێکیانمان بۆ باس نەکردویت وە ھیچ پێغەمبەرێك ناتوانێت موعجیزەیەك بھێنێت مەگەر بەئیزنی خوا نەبێت جاکاتێك فەرمانی خوا ھات (بەسزادانیان) بەھەق دادوەری دەکرێت (لەنێوانیاندا) وە لەوێدا ناڕاستان زەرەرۆمەند دەبن
40:79 خوا ئەو زاتەیە ئاژەڵ و ماڵاتی بۆ ئێوە بەدیھێناوە بۆ ئەوەی سواری ھەندێکیان بن و (گۆشتی) ھەندێکیشیان بخۆن
40:80 وە لەو (ئاژەڵانە) دا چەند سوودو کەڵك بۆ ئێوە ھەیە وە تابەھۆی ئەوانەوە بگەنە پێویستیەك کە لەدڵ و دەرونتاندایە وە لەسەر پشتی ئەو (وڵاخانە) و لەسەر کەشتی ئێوە سوار دەکرێن
40:81 خوا زۆر نیشانەی خۆیتان نیشان دەدات جا ئێوە ئینکاری کام لە نیشانە وبەڵگەکانی خوا دەکەن؟!
40:82 دەی ئایا بەزەویدا نەگەڕاون تا ببینن سەرەنجامی کەسانێك کە لە پێش ئەوان بوون چۆن بووە کەلەمان زۆر ترو بەھێزتریش بوون وە شوێنەواریشیان لەزەویدا (زیاتر بوو) ئەمجا ئەوەی کرد بوویان (لەدونیادا) سوودی پێ نەگەیاندن
40:83 جا کاتێك پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە ھاتنە لایان دڵخۆش بوون بەو زانینەی ھەیان بوو ئەو (سزایەی ئەوان) گاڵتەیان پێ دەکرد چوار دەوریدان (وھاتە دی)
40:84 ئەمجا کاتێك سزای بەتینی ئێمەیان بینی ووتیان: باوەڕمان بەخوای تاك و تەنھا ھێنا وە بێ باوەڕین بەو شتانەی کردبوومانە ھاوبەشی خوا
40:85 جا باوەڕ ھێنانەکەیان ھیچ سوودی نەبوو بۆیان لەکاتێکدا سزای ئێمەیان بینی باوو سوننەتی خوا ھەر وا بووە پێشتر لەگەڵ بەندەکانیدا وە لەوێدا بێ باوەڕان زەرەرۆمەند بوون