محمد صالح بامۆکی — 472
40:41 وە ئەی گەلەکەم ئەوە چیە من بانگتان دەکەم بۆ ڕزگاربوون کەچی ئێوە من بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ
40:42 بانگم دەکەن بۆ ئەوەی بێ باوەڕبم بەخوا وە شتێ بکەمە ھاوبەشی خوا کەھیچ زانیاری یەکم پێی نیە لەکاتێکدا من بانگتان دەکەم بۆلای خوای بەدەسەڵات و لێبوردە
40:43 ڕاستە و گومانی تێدا نیە ئەوەی ئێوە منی بۆ بانگ دەکەن شیاوی بانگ کردن نیە نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژدا وە بەڕاستی گەڕانەوەمان ھەر بۆلای خوایە و بێگومان زیادەڕۆیان ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن
40:44 جا لەمەودوا ئەوەی من پێتان دەڵێم بیرتان دەکەوێتەوە وە من کاری خۆم بەخوا دەسپێرم بەڕاستی خوا بینایە بەبەندەکانی
40:45 جا خوا ئەو (پیاوە ئیماندارە) ی پاراست لەزیانی ئەو فڕو فێڵانەی دەیان کرد وە سزای سەخت ھات و دارودەستەی فیرعەونی گرتەوە
40:46 بەیانیان و ئێواران (فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی) دەبرێنە دیاری ئاگری دۆزەخ ڕۆژێکیش کە قیامەت ھەڵدەسێت (فەرمان دەدرێت) دارودەستەی فیرعەون بخەنە سەخترین سزاوە
40:47 وەکاتێك (دۆزەخیەکان) لەناو ئاگرەکەدا دەمە قاڵێ دەکەن، لاوازەکان بەوانەی خۆ بەزل زان بوون دەڵێن بەڕاستی ئێمە شوێن کەوتووی ئێوە بووین دەی ئایا ئێوە لەجیاتی ئێمە لەئەستۆ دەگرن بەشێك لەم ئاگرە
40:48 ئەوانەی خۆ بەزل زان و زۆردار بوون دەڵێن: بەڕاستی ھەموومان لەئاگرداین بێگومان خوا لەنێوان بەندەکانیدا دادوەری کردوو ( وحوکمی تەواو بوو)
40:49 وە ئەوانەی لەئاگری دۆزەخدان بەدەرگاوانەکانی دۆزەخ دەڵێن داوا لەپەروەردگارتان بکەن تەنھا یەك ڕۆژ سزامان لەسەر سووك بکات