محمد صالح بامۆکی — 460
39:11 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێـدراوە کە خوا بپەرستم بە دڵسۆزی بۆی ملکەچ بم
39:12 وە فەرمانم پێـدراوە کە یەکەم کەسی موسڵمانان (ی ئوممەتم) بم
39:13 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە (سزای قیامەت)
39:14 بڵێ من ھەر خوا دەپەرستم بە پاکی و تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچم
39:15 (بە بێ باوەڕان بڵێ) ئێوەش جگە لە خوا چیتان وویست بی پەرستن بڵێ بێگومان زەرەرۆمەندان کەسانێکن کەخۆیان و کەسوکاریان لەدەستداوە لە ڕۆژی قیامەتدا بێدار بن، ھەر ئەوە زەرەرۆمەندی ئاشکراو دیار
39:16 بۆ ئەوان ھەیە لەلای سەریانەوە چەند تەبەقێك (وەك ھەوری ڕەش) لەئاگر و لەژێریشیانەوە چەند تەبەقێك ھەیە ئەو (سزایە) خوا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت ئەی بەندەکانم خۆتان بپارێزن (لە سزای من)
39:17 وە کەسانێك کە لەپەرستنی بت (و ھەموو پەرستراوێکی تر) خۆیان پاراستووە وە گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا مژدەی گەورە تەنھا بۆ ئەوانەیە، کەواتە مژدە بدە بەبەندەکانم
39:18 ئەوانەی گوێ دەگرن بۆ قسە وگوفتار ئەمجا شوێن چاکترینی ئەو (قسانە) دەکەون ئەوانە کەسانێکن خودا ڕێنمونی کردوون ھەر ئەوانەن خاوەنانی ژیری و ھۆش
39:19 جا ئایا کەسێك بەڵێنی سزای بەسەردا چەسپابێت (بۆی بڕیاردرا بێت) دەی ئایا تۆ (دەتوانی) کەسێك ڕزگار بکەیت کە لەناو ئاگری دۆزەخدایە؟
39:20 بەڵام کەسانێك کە لە پەروەردگاریان ترساون و خۆیان (لە سزای) پاراستووە (لە بەھەشتدا) بۆ ئەوانە کۆشك و تەلاری چەند نھۆم ھەیە ڕووباری ئاو بە ژێریاندا دەڕوات (ئەمە) بەڵێنی خوایە و خواش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر
39:21 ئایا نەتبینی کە خوا لە ئاسمانەوە بارانێك دەبارێنێت (بۆ سەر زەوی) ئەمجا ئەو بارانە دەبات بە ناو زەویدا کانیاوەکانی لێ دەردەھێنێت لە پاشان کشتوکاڵ و گژوگیا و گوڵی پێ دەڕوێنێت کە ڕەنگەکانیان جیاوازە پاشان دەیبینیت کە ووشك دەبێ و زەرد ھەڵدەگەڕێت دواتر دەیکات بە پووشی ورد و خاش بەڕاستی لەمەدا (کە باسکرا) ئامۆژگاری و پەند ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین