محمد صالح بامۆکی — 458
38:84 (خوا) فەرمووی: من ھەقم ھەر ھەقیش دەڵێم
38:85 بەڕاستی دۆزەخ پڕ دەکەم لە تۆ و ئەوانەی (لە ئادەمییان) شوێنت دەکەون بەتێکڕا
38:86 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داواناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم
38:87 ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان
38:88 بەڕاستی پاش ماوەیەك لە ھەواڵی ئەو (قورئانە) دەزانن
39:1 ئەم قورئانە ھێنراوەتەخوارەوە لە لایەن خوای باڵادەست و کار بەجێوە
39:2 بێگومان ئێمە بەھەق و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ ھێناوەتە خوارەوە کەواتە خوا بپەرستە و بە تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچ بە
39:3 بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە
39:4 ئەگەر خوا بیوویستایە منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئەوە لەناو دروستکراوەکانیدا کامەی بوویستایە ھەڵی دەبژارد، پاك و بێگەردە ھەر ئەوە خوای تەنھا و زاڵ و بە دەسەڵات
39:5 (خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکردووە شەو دەھێنێت بەسەر ڕۆژدا و ڕۆژ دەھێنێت بەسەر شەودا و خۆر و مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لەخولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە بێداربە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و لێبوردەیە