محمد صالح بامۆکی — 451
37:127 کەچی باوەڕیان نەھێنا بە ئیلیاس کەوابوو بێگومان ئەوان ئامادە دەکرێن(لە دۆزەخدا)
37:128 بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا
37:129 وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)
37:130 سەلام لەسەر ئیلیاس بێت (ئیلیاسین و ئیلیاس ھەر یەك کەسە)
37:131 بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
37:132 بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو
37:133 بەڕاستی لوط (پێغەمبەرێك بوو) لە پێغەمبەران
37:134 کاتێك خۆی و ھەموو کەسەکانی و شوێن کەوتووانیمان ڕزگار کرد
37:135 بێجگە لەپیرەژنێك (خێزانی لوط ) کە لە تیاچووەکان بوو
37:136 پاشان ئەوانی ترمان لەناوبرد
37:137 بەڕاستی ئێوە (ئەی قوڕەیشیەکان) بە بەیانیاندا (بە ڕۆژ) دەڕۆن بەسەر (شوێنەوارەکانیاندا)
37:138 و بەشەودا ئایا ئیتر ژیر نابن
37:139 وە بە ڕاستی یونس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران
37:140 کاتێک ڕایکرد بۆ لای کەشتیەکی پڕ (لە خەڵك)
37:141 ئەمجا (ئەو کەشتیە لەبەر ئەوەی باری قوورس بوو، لەترسی نوقم نەبوونی، خەڵکەکەی کە لەناویدا بوون، قورعەکێشیان کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسەی دەرچوو بیخەنە ناو دەریاکەوە وباری کەشتەیەکە سووکتر ببێت) قورعەیان کرد (یونس) ئەو کەسە بوو لەقورعەکە سەرنەکەوت
37:142 (خرایە دەریاکە و) ئەمجا نەھەنگێك قووتی دا ئەویش شایانی سەرزەنشت بوو
37:143 خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو لە یادکارانی (خوا) نەبوایە
37:144 ھەتا ڕۆژی زیندوو بوونەوە لەناو سکی ئەو (نەھەنگەدا) دەمایەوە
37:145 بە ھۆی ئەوەوە فڕێماندایە زەویەکی ڕووت (بێ دار و درەخت) و نەخۆشیش بوو
37:146 وە ڕووەکێکی کولەکەمان بەسەریدا ڕواند
37:147 ئەوسا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای سەد ھەزار کەس یان زیاتر
37:148 گەلەکەش باوەڕیان ھێنا و بەو ھۆیەوە بەھرەمەندمان کردن لەژیان تا ماوەیەك
37:149 ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیاریان لێ بکە ئایا کچان بۆ پەروەردگاری تۆیە و کوڕانیش ھی ئەوانە؟
37:150 یان ئەوان بە دیارەوە بوون کە ئێمە فریشتەکانمان بە مێینە دروستکرد
37:151 بێدار بن بەڕاستی ئەوان لە دەس ھەڵبەسی خۆیانەوە دەڵێن
37:152 خوا منداڵی بووەو بێگومان ئەوانە درۆزنن
37:153 ئایا (خوا) کچانی ھەڵبژاردووە (بۆ خۆی) بەسەر کوڕاندا