محمد صالح بامۆکی — 447
37:25 (پێیان دەوترێت) ئەوە چیتانە یارمەتی یەکتر نادەن
37:26 (نەخێر یارمەتی یەکتر نادەن) بەڵکو ئەوان ھەموو (بەندەو پەرستراوەکانیان) لەو ڕۆژەدا گەردن کەچن بۆ خوا
37:27 و (لەو ڕۆژەدا) ڕوو دەکەنە یەکترو پرسیار لەیەکتر دەکەن
37:28 (گومڕاکراوەکان بەگومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڕاستی ئێوە بوون لەلای ڕاستەوە ھاتنە لامان (نەتان ھێشت شوێنی کەوین)
37:29 (گومڕاکەرەکان) دەڵێن (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئێوە خۆتان ئیماندار نەبوون
37:30 وە ئێمە ھیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر ئێوەدا نەبوو بەڵکو خۆتان گەلێکی لەخوایاخی بوون
37:31 ئەوەتە بڕیاری پەروەردگارمان (بەسزا دانمان) سەپا بەسەرماندا، کە بەڕاستی دەبێ بیچەژین
37:32 بەڵێ ئێمە ئێوەمان گومڕا کرد چونکە بەڕاستی خۆشمان گومڕا بووین
37:33 جا بەڕاستی ھەموویان (گومڕاکراو و گومڕاکار) لەو ڕۆژەدا لەسزادا ھاوبەشن
37:34 بێگومان ئێمە تاوانباران بەو جۆرە لێ دەکەین
37:35 بەڕاستی ھەر کاتێك بەوانە بوترایە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوا، خۆیان بە گەورە دەزانی (و ملکەچی نەدەبوون)
37:36 وە دەیانووت: ئایا ئێمە پەرستراوەکانمان واز لێ بھێنین؟ لە بەر شاعیرێکی شێت
37:37 (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەو (پێغەمبەرە) ھەقی ھێناوەو باوەڕی بە پێغەمبەرانی پێشوو ھەیە
37:38 بەڕاستی ئێوە سزای سەخت دەچەژن
37:39 و ئێوە تەنھا تۆڵەی ئەو (خراپانە)تان لێ ئەسێنرێت کەکردوتانە
37:40 بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا
37:41 ئەوانەن ڕزق و ڕۆزی دیاری کراویان بۆ ھەیە
37:42 کەمیوە ھاتی جۆرا و جۆرە، وە ئەوان ڕێز لێگیراون
37:43 لەبەھشتانی پڕ ناز و نیعمەتدا
37:44 لەسەر تەخت و کورسیە ڕازاوەکان بەرامبەر یەکتر دانیشتوون
37:45 بەسەریاندا دەسوڕێنەوە بە پەرداخی پڕ لەشەرابی پاك وخاوێن لە ڕووبارە ڕۆشتوەکانی بەھەشت
37:46 سپیە لە ڕەنگدا، زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە (کەھیچ زیانێك بەلاشە و ژیری مرۆڤ ناگەیەنێت)
37:47 (ئەو شەرابە) نەمێشکیان تێك دەدات نەسەر خۆشیان دەکات
37:48 وە ئافرەتانی چاو جوان و گەورەیان لایە، کە جگە لە مێردەکانیان سەیری کەس ناکەن
37:49 وەکو ھێلکەی ناو ھێلانەن (یان ئەڵێی مرواری ناو سەدەفن)
37:50 ئەمجا ڕوو دەکەنە یەك و پرسیار لە یەکتر دەکەن
37:51 یەکێك لەوان دەڵێت: من (لە دونیا) ھاوەڵێکم ھەبوو