>

محمد صالح بامۆکی — 446

37:1 سوێند بەو فریشتانە ڕیز بوون (لە کاتی عیبادەتدا)

37:2 وە سوێند بەوانە کە دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا

37:3 وە سوێند بەخوێنەرانی قورئان

37:4 بەڕاستی پەرستراوی ئێوە تاك و تەنھایە

37:5 پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە و پەروەردگاری خۆرھەڵاتەکان

37:6 بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندۆتەوە

37:7 وە لەھەموو شەیتانێکی سەر کەش پاڕاستوومانە

37:8 ناتوانن گوێ بگرن بۆ ئەو فریشتانەی لە بەرزترین پلەدان وە (ئەگەر بچن گوێ بگرن) لە ھەموو لایەکی (ئاسمانەوە) ئاگر باران دەکرێن

37:9 ڕاودەنرێن زۆر بە توندی و (لە قیامەتدا) سزایان بەردەوامە وسەختە

37:10 (شەیتانەکان ناتوانن گوێ بگرن) مەگەر یەکێکیان بە دزیەوە ھەواڵێك (لە فریشتەیەك ببیستێ و) بە پەلە بیفڕێنێت پزیسکی گڕدار وسوتێنەری شوێن دەکەوێت (و دەی سوتێنێت)

37:11 ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) بپرسە لەوانەی(کە بێباوەڕن) ئایا ئەوان دروستکراوێکی گەورەتر وگرنگتر و بەھێزترن ؟ یان ئەو شتانەی تر کە دروستمان کردووە (لە ئاسمان و خۆر و زەوی و... ) بەڕاستی ئێمە ئەوان (ئادەمی) مان دروستکرد لە قوڕێکی لینجی جیڕ

37:12 بەڵام (سەیرە) تۆ سەرت سوڕماوە (چۆن باوەڕ ناھێنن) کەچی ئەوان گاڵتە دەکەن (بە تۆ کە دەڵێیت زیندوو بوونەوە ھەیە)

37:13 وە کاتێك ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وەرناگرن

37:14 وە کاتێ موعجیزەیەك ببینن دەیکەنە گاڵتەجاری

37:15 وە دەڵێن ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لە جادویەکی ئاشکرا نەبێت

37:16 (دەڵێن) ئایا ئێمە کە مردین و بووین بەخۆڵ و ئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو دەکرێینەوە؟!

37:17 لەگەڵ باوو باپیرانی پێشینانمان

37:18 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڵێ (ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە) و لەو کاتەدا ئێوە زەلیل و سەرشۆڕن

37:19 چونکە ئەو (زیندوو بوونەوەیە) ھەر یەك دەنگە ئیتر دەست بەجێ زیندوون و دەڕوانن

37:20 وە دەڵێن: وای بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی تۆڵەسەندن وپاداشتە

37:21 (پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو ڕۆژی بڕیاردانەیە کە باوەڕتان پێی نەبوو

37:22 (خوا بەفریشتەکان دەفەرموێت) ئەوانەی ستەمیان کرد کۆیان بکەنەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیان (ھاو وێنەکانیان) لەگەڵ ئەوانەش دەیان پەرستن

37:23 جگە لە خوا ئەمجا ڕێگای دۆزەخیان نیشان دەن

37:24 وە ئەوانە ڕاوەستێنن بێگومان پرسیاریان لێدەکرێت