محمد صالح بامۆکی — 444
36:55 بەڕاستی بەھەشتیەکان ئەمڕۆ لەخۆشی و شادیدا سەرقاڵن
36:56 خۆیان و ھاوسەرەکانیان لە سێبەرەکاندا لە سەر تەخت (ی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە
36:57 لەو(بەھەشتە) دا بۆیان ئامادەیە میوەھات وھەرچی داوا بکەن
36:58 سەلام (یان لێ دەکرێت) بەووتەیەك لە لایەن پەروەردگاری میھرەبانەوە
36:59 ئێوەش ئەی تاوانباران ئەمڕۆ جیا ببنەوە (لە ئیمانداران)
36:60 ئەی نەوەکانی ئادەم ئایا وەسێتم بۆ نەکردن کە شەیتان نەپەرستن چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئێوەیە
36:61 وە (ئایا وەسێتم بۆ نەکردن) کەمن بپەرستن ئەمە ڕێگای ڕاستە
36:62 سوێند بەخوا بێگومان (شەیتان) خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕاکرد دەی ئایا بۆ ژیر نەبوون
36:63 ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەبەڵێنتان پێدرابوو
36:64 ئەمڕۆ بڕۆنە ناویەوە بەھۆی بێ باوەڕ بوونتانەوە
36:65 ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا و دەستیان قسەمان لەگەڵدا دەکەن و قاچیان شایەتی دەدەن بەوەی کە کردویانە
36:66 وە ئەگەر بمانەوێت ڕووناکی چاویان ناھێڵین (کوێریان دەکەین) ئەوسا دەیانەوێت بەرەو ڕێگای ڕاست پێشبرکێ بکەن جا چۆن دەبینن
36:67 خۆ ئەگەر بمانەوێت لەشوێنی خۆیاندا شێوەی ئادەمیان دەگۆڕین (دەیان کەین بە شتێکی خراپ) بەھۆی ئەو (گوڕینەوە) نەیان دەتوانی نەبڕۆن ونەبگەڕێنەوە
36:68 وە تەمەنی ھەرکەس درێژ بکەین لاشەی لاواز و ناتەواو دەکەین دەی ئایا ژیر نابن؟
36:69 ئێمە ئەو (موحەممەد ﷺ) مان فێری شیعر نەکردووە، وشیعرووتن شیاوی ئەو نیە و ئەوەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت پەند و ئامۆژگاری و قورئانی ڕونکەرەوەی (ڕاستیە)
36:70 بۆ ئەوەی ئەوانەی (دڵ) زیندوون بیان ترسێنێت وە بەڵێنی (سزا) بسەپێنێت بەسەر بێ باوەڕاندا