محمد صالح بامۆکی — 437
35:19 نەکوێرو بینا یەکسانن
35:20 و نە تاریکستان و ڕووناکی (وەك یەکن)
35:21 و نەسێبەرو خۆرەتاو (وەك یەکن)
35:22 نەزیندووان و مردووان بەرانبەرن بەڕاستی خوا (بانگی خۆی) دەبیستێنێ بەھەر کەس کەبیەوێت بەڵام تۆ ناتوانی (ئەی موحەممەد ﷺ پەیامەکەت) ببیستێنی بەوانەی لەگۆڕەکاندان (مردوون)
35:23 تۆ تەنھا ترسێنەری
35:24 بێگومان ئێمە تۆمان بە(ئاینی) ڕاستەوە ناردووە مژدەدەر و ترسێنەر بیت ھەر گەل و ئوممەتێك (پێغەمبەرێکی) ترسێنەری تێدا ھاتووە
35:25 وە ئەگەر باوەڕت پێ نەھێنن ئەوە بێگومان لەپێش ئەوانیشەوە کەسانێک باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان بەموعجیزەکانەوە و پەڕاوو کتێبە ڕوون کەرەوەکانەوە
35:26 پاشان ئەوانەیان بێ باوەڕ بوون قارم لێ گرتن جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)
35:27 ئایا نەتبینی کە بەڕاستی خوا لەئاسمانەوە بارانی باراندووە، ئەمجا بەو بارانە ھەموو جۆرە میوەیەکمان ڕواند کەشێوە و ڕەنگەکانیان جیاوازە و لەچیاکاندا چەند ڕێگا ھەیە کەڕەنگیان سپی و سورە (سپی و سورەکانیش) جیاوازن و ھەشیانە ڕەشێکی تۆخە
35:28 وە لەئادەمی و زیندەوەرو ئاژەڵ و ماڵاتیشدا ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە بەوێنەی جیاوازی میوەھات بەڕاستی لەناو بەندەکانی خوا، تەنھا زانایان (وەك پێویست) لەخوا دەترسن بێگومان خوا زاڵی باڵادەست و لێبوردەیە
35:29 بەڕاستی ئەوانەی کە کتێبی خوا دەخوێننەوە و بەچاکی نوێژیان بەجێھێناوە وە لەوەی کەپێمان داون بەنھێنی و ئاشکرا دەبەخشن چاوەڕوانی بازرگانیەکن ھەرگیز زەرەر ناکات
35:30 بۆ ئەوەی (خوا) بەتێرو تەواوی پاداشتیان بداتەوە وە لە فەزڵ وبەھرەی خۆی زیاتریشیان پێ بدات بە ڕاستی خوا لێبوردە و سوپاس وەرگرە