محمد صالح بامۆکی — 424
33:44 ڕۆژێك باوەڕداران دەگەنە خزمەت ئەو (خوا) بەخێرھاتنیان بە(ووشەی) سەلامە وە خوا پاداشتی چاکی بۆ ئامادە کردوون
33:45 ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە تۆمان ناردووە (بۆ خەڵکی) بەشایەت و مژدەدەرو ترسێنەر
33:46 و بەبانگخواز بۆ (ڕێگەی) خوا بەفەرمانی ئەو و چرایەکی ڕووناك کەرەوە
33:47 وە مژدە بدە بەئیمانداران کەبێگومان بۆ ئەوان ھەیە بەھرە و بەخششێکی گەورە لەلایەن خواوە
33:48 گوێرایەڵی کافران و دوو ڕووان مەکە گوێ مەدە بەئازاردانی ئەوان (بۆ تۆ) وپشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە کەپشتیوان بێت
33:49 ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك ئافرەتانی ئیماندارتان مارەکرد لەپاشان لەپێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان ئەوە لەسەریان نیە بۆ ئێوە ھیچ عیددەیەك ھەڵژمێرن کەواتە موتعەیان (پۆشاك و نوێن بۆ دڵخۆشیان) بدەنێ و تەڵاقیان بدەن بە تەڵاقدانێکی جوان و ڕێك وپێك
33:50 ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە حەڵاڵمان کرد بۆ تۆ ئەو ھاوسەرانەت کەمارەییت پێ داوون ھەروەھا ئەو کەنیزەکانەی کەخوا دەستی تۆی خستن (بەھۆی زاڵ بوونت بەسەر کافراندا) و (بۆمان حەڵاڵ کردویت) کچانی مامت و کچانی پورت (خوشکی باوکت) و کچانی خاڵت و کچانی پورت (خوشکی دایکت) ئەوانەی کەکۆچیان کرد لەگەڵت ھەروەھا ئافرەتێکی ئیماندار ئەگەر خۆی ببەخشێ بەپێغەمبەر (بەبێ مارەیی) ئەگەر پێغەمبەر ﷺ وویستی مارەی بکات (ئەمەیان) تەنھا بۆ تۆ دروستە بەجیا لەئیماندارانی تر بەڕاستی ئێمە دەزانین چیمان پێویست کردووە لەسەر ئیمانداران دەربارەی ھاوسەرکانیان و کەنیزەکەکانیان لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێ (کەشتانێکت بەجیا لە موسڵمانان بۆ دروستە) وە خوا لێبوردە ومیھرەبانە