>

محمد صالح بامۆکی — 421

33:23 لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابویان بەخوا ئەمجا ھەندێکیان نەزر و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (شەھید بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن ( وھێشتا لەژیاندان) ھیچ گۆڕانێکیان (لەبەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە

33:24 بۆ ئەوەی (خوا) پاداشتی ڕاستگۆیان بداتەوە بەھۆی ڕاستیەکەیانەوە وە سزای دووڕووەکان بدات ئەگەر بیەوێت یان تەوبەیان لێ گیرا کات بێگومان خوا لێبوردە و میھرەبانە

33:25 وە خوا کافرەکانی (قورەیش کە لەشکریان ھێنابوو بۆ سەر مەدینە) گەڕاندەوە بەڕق و مەراقەوە (بۆ وڵاتی خۆیان) ھیچ خێر و ئاواتێکیان (لەناوبردنی ئیمانداران) دەست نەکەوت خوا ئیمان دارانی لەجەنگ پاراست (بەھۆی بای توند و فریشتەوە کافرانی پرژو بڵاوکرد) وەخوا ھەمیشە بەھێز و بەدەسەڵاتە

33:26 (بەنی قورەیزە) کەپشتگیری ئەوان (قوڕەیش و غەطفان)یان کرد خوای گەورە ھێنانیە خوارەوە لەقەڵاکانیان وە ترسی خستە ناو دڵیانەوە کۆمەڵێکیان دەکوژن وە کۆمەڵێکی تریان بەدیل دەگرن

33:27 (دوای تیاچوونی ئەوان خوا) زەوی و خانوو سامانی ئەوانی دا بەئێوە ھەروەھا زەویەکیش کەپێتان پیانەنابوو وەخوا بەسەر ھەموو شێکدا بەتوانایە

33:28 ئەی پێغەمبەر ﷺ بەخێزانەکانت بڵێ ئەگەر ئێوە ژیانی دونیا و ڕازاوەی ئەوتان دەوێت دەی ھەمووتان وەرن موتعەتان پێ بدەم (موتعە پارە و شتومەکێکە دەدرێتە ئافرەتی تەڵاقدراو) وە تەڵاقتان بدەم بە تەڵاق دانێکی چاك و بێ زیان

33:29 وە ئەگەر ئێوە خواو پێغەمبەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی دواییتان دەوێت ئەوە بێگومان خوا ئامادەی کردووە بۆ چاکەکاران لەئێوە پاداشتێکی گەورە

33:30 ئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەر کام لە ئێوە گوناھێکی گەورە بکات سزای بۆ دوو بەرابەر دەکرێتەوە بەدوو قاتی (خەڵکی تر) وەئەم کارەش بۆ خوا ئاسانە