>

محمد صالح بامۆکی — 418

33:1 ئەی پێغەمبەر ﷺ (بەردەوام) لە خوا بترسە بەگوێی کافران ودووڕوەکان مەکە بێگومان خوا زانا و کار بەجێیە

33:2 وە شوێن ئەوە بکەوە کە لە پەروەردگارتەوە وەحیت بۆکراوە بەڕاستی خوا بەوەی کەدەیکەن ئاگادارە

33:3 پشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە پارێزەر بێت

33:4 خوا داینەناوە بۆ ھیچ پیاوێك (ئادەمیەك) دوو دڵ لە ناوسنگیدا وە(خوا) ئەو ھاوسەرانەی نەکردۆتە دایکتان کە (ظھار) یان لەگەڵ دەکەن (پێیان دەڵێن ئێوە وەك پشتی دایکمان وان بۆ ئێمە) وەخوا بە کوڕ کراوەکانتانی نەکردۆتە کوڕتان ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە خواش ووتەی ڕاست دەڵێ ھەر ئەویش ڕێنمونی(خەڵك) دەکات بۆ رێگای ڕاست

33:5 (ئەو بە کوڕکراوانە) بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن ئەوە ڕاسترە بەلای خواوە ئەمجا ئەگەر باوکیان نەناسن (تا بەناویانەوە بانگیان بکەن) ئەوانە برای ئاینی و دۆست و خۆشەویستی ئێوەن ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە لەو (بانگ کردنەدا) کە بە نەزانین گوتبێـتان (پێش ھاتنی ئەم ئایەتە) بەڵام (گوناھبار دەبن) ئەگەر بەدڵ و بەدەس ئەنقەست بیکەن وە خوا لێبوردە و میھرەبانە

33:6 پێغەمبەر ﷺ لە خودی بڕواداران بۆ خۆیان لە پێشترە خێزانەکانیشی دایکی باوەڕدارانن و ئەوانەی (بە نەسەب) خزمی یەکترن (ئەگەر موسڵمان بن) لەقورئانی خوا بۆیەکتری لە پێشترن (میرات لە یەکتر بەرن) لە ئیمانداران و کۆچەران (کە خزم نین) مەگەر خۆتان چاکەیەك (بەخشین یان وەسێتێك) بۆ دۆست و خۆشەویستانتان بکەن ئەو بڕیارە لە قورئان (یان لە لوح المحفوظ دا) نوسراوە