محمد صالح بامۆکی — 404
29:64 وە ژیانی ئەم دونیایە تەنھا رابواردنێکی بێ ھودە و یاری (مناڵانە) وە بەڕاستی ماڵی قیامەت ھەر ئەوەیە ژیانی (ڕاستەقینە) ئەگەر ئەوان بیانزانیایە
29:65 ئەمجا کاتێك ئەو (بێ باوەڕانە) سوار کەشتی دەبن (و ترسان لە نوقم بوون) تەنھا ھاوار لە خوا دەکەن بە دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە کەچی کاتێك خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە ووشکانی کتوپڕ ئەوان ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن
29:66 (وازیان لێ بھێنە) با دان نەنێن بەوەی ئێمە پێماندان، وە لەزەت ببەن لە ژیان جا لەمەولا دەزانن (ئەنجامی ئەو کردەو خراپانەیان چی دەبێت)
29:67 ئایا نەیان زانیوە و سەرنجیان نەداوە کە ئێمە (شاری مەککە)مان کردۆتە جێگایەکی ڕێز لێگیراوی بێ ترس وپڕ ئاسایش لە کاتێکدا لە دەوروبەری ئەواندا خەڵك دەفڕێنرێت دەی ئایا باوەڕ بە بەتاڵ دەھێنن وە سپڵە وپیِ نەزانن بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا ی گەورە
29:68 کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت یان باوەڕ نەھێنێ بەئاینی ڕاست کاتێك بۆی ھات ئایا جێگای مانەوە بۆ بێ بڕوایان لە دۆزەخدا نیە
29:69 وە کەسانێك کە لە پێناو ڕەزامەندی ئێمەدا تێکۆشانیان کردووە بەڕاستی ڕێنموونیان دەکەین بۆ رێگا چاکەکانی خۆمان وە بێگومان خوا لەگەڵ چاکەکاراندایە
30:1 بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
30:2 ڕۆم شکێنران و ژێرکەوتن (فارس زاڵ بوو بە سەریاندا)
30:3 لە نزیك ترین خاکیان (لە مەککەوە، یان لە وڵاتی فارسەوە) وە ڕۆمەکان دوای تێشکانیان لە داھاتوودا سەر دەکەون (بەسەر فارسەکاندا)
30:4 لە ماوەی چەند ساڵێکدا (لە نێوان سێ ھەتا نۆ ساڵدا) ھەموو کاروبار تەنھا بە دەست خوایە لەپێش(سەرکەوتن) ولەدوا (سەرکەوتنیش) وە لەو ڕۆژەی (ڕۆمەکان سەردەکەون) ئیمانداران دڵخۆش دەبن (چونکە ڕۆمەکان خاوەن نامەی ئاسمانی بوون)
30:5 بەسەرخستنی خوا (بۆ ڕۆمەکان) خوا ھەر کەسی بوێت سەریدەخات وەھەرئەو زاڵ و باڵادەست ومیھرەبانە