محمد صالح بامۆکی — 40
2:246 ئایا وورد نەبوویتەوە لەبەسەرھاتی دەستە و کۆمەڵێک لەکاربەدەست و ناودارانی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) لەدوای مووسى کە بەپێغەمبەرێکی خۆیان ووت پاشایەکمان بۆ بنێرە تا جەنگ بکەین لەڕێی خوادا ووتی ئایا نزیک نییە ئێوە ئەگەر جەنگتان لەسەر فەرز و پێویست بکرێ جەنگ ناکەن (لە وەڵامدا) ووتیان چ سودێکمان پێ دەگات ئەگەر جەنگ نەکەین لەڕێی خوادا لەکاتێکدا کە دەرکراوین لە ووڵات و ماڵ و منداڵماندا کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا پشتیان ھەڵکرد کەمێکیان نەبێت خوایش ئاگادارە بەسەر ستەمکاراندا
2:247 وە پێغەمبەرەکەیان پێی ووتن بێگومان خوا طالوتی بۆ ناردن بە پادشا ووتیان ئەو چۆن ئەبێ بە پادشا بەسەر ئێمەوە کە ئێمە لەو شایستە ترین بەپادشایی وە دارایی زۆری نەدراوەتێ فەرمووی: بەڕاستی خوا ئەوی ھەڵبژاردووە بەسەر ئێوەدا وە بەشی زیاتری داوەتێ لە فراوانی لەزانین و توانایی جەستە وە خوا موڵک و پاشایی خۆی دەدات بەھەر کەس خۆی بیەوێ وە خوا (بەھرە) فراوان و زانایە
2:248 وە پێغەمبەرەکەیان پێی ووتن نیشانەی پادشاییەکەی ئەوەیە کە سندوق و دارەمەیتەکەتان بۆ دێتەوە کەمایەی ئارامیتانە لەپەروەردگارتانەوە لەگەڵ ھەندێک لە کەلەپوری خانەدانی موسا و ھارون فریشتە ھەڵیدەگرن بێگومان لەمەدا نیشانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئێوە ئەگەرئێوە بڕوادار بن