محمد صالح بامۆکی — 398
29:15 ئەمجا ئەو (نوح) و کەسانێك لەکەشتیەکەدا بوون ڕزگارمان کردن وە ئەو (کەشتیە)مان کرد بەنیشانەیەك بۆ جیھانیان
29:16 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئیبراھیم بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت خوا بپەرستن ولێی بترسن ئەوە چاکترە بۆ ئێوە ئەگەر ئێوە بزانن
29:17 بەڕاستی ئێوە لەجیاتی خوا بتانێك دەپەرستن وە ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن بەڕاستی ئەوانەی کەئێوە دەیان پەرستن بێجگە لەخوا ناتوانن ڕزق و ڕۆزی ئێوە بدەن کەواتە داوای ڕزق و ڕۆزی لەخوا بکەن وە ئەو بپەرستن و ھەر سوپاسی ئەویش بکە تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەقیامەتدا)
29:18 وە ئەگەر ئێوە باوەڕ نەھێنن ئەوە ئوممەتانی پێش ئێوەش باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا وە پێغەمبەر تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی لەسەرە
29:19 ئایا ئەوانە سەرنجیان نەداوە کە چۆن خوا دروستکراوان بەدی دەھێنێت لەپاش (نەمان) دەیھێنێتەوە بێگومان ئەو (زیندوو کردنەوە) بۆ خوا ئاسانە
29:20 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەویدا وسەرنج بدەن کەچۆن دروستکراوەکانی لەسەرەتاوە بەدی ھێناوە لەپاشان ھەر خوا بەدی ھێنانی دوا ڕۆژیش بەدی دەھێنێت بەڕاستی خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا
29:21 (خوا) سزای ھەر کەسێك دەدات کەبیەوێت وە ڕەحمیش دەکات بەھەر کەسێك کەبیەوێت وەتەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێنەوە
29:22 وە ئێوە ناتوانن لەدەست خوا دەربازبن نە لەزەوی دا و نە لەئاسماندا وە بۆ ئێوە نیە جگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێك
29:23 وە ئەوانەی کە بەنیشانەکانی خوا و دیداری ئەو باوەڕیان نیە ئا ئەوانە لەبەزەیی من (لە بەزەیی خوا) نائومێد دەبن وە ئەوانە سزای بەسۆ وسەختیان بۆ ھەیە