>

محمد صالح بامۆکی — 385

27:89 ھەرکەس کردەوەی چاکی کردبێت (لەڕۆژی دواییدا) پاداشتی چاکتری لەو (کردەوەی) بۆ ھەیە وە ئەوانە دڵنیان لەترس و داچڵەکانی گەورەی ئەو ڕۆژە

27:90 وە ھەرکەس خراپەی کردبێت (لەو ڕۆژەدا) بەسەر ڕوومەت ودەموچاویاندا دەخرێنە ناو ئاگری(دۆزەخ) ئایا سزا دەدرێن جگە لەوەی دەتانکرد

27:91 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ) بێگومان من فەرمانم پێدراوە کەتەنھا پەروەردگاری ئەم شارە (مەککە) بپەرستم ئەو (خوایە) ی (ڕێز شکاندی) ئەم شارەی حەرام کردووە و ھەموو شتێك تەنھا ھی ئەو (خوایە) وە فەرمانم پێدراوە لەموسڵمانان بم

27:92 وە (فەرمانم پێدراوە کە) قورئان بخوێنم (بەسەر خەڵکیدا) جا ھەر کەس ھیدایەتی وەرگرت ئەو بێگومان تەنھا بۆ خۆی ھیدایەت وەردەگرێت (قازانجەکەی بۆ خۆیەتی) ھەرکەسیش گومڕا بێت (زیانی بۆ خۆیەتی) وە بڵێ: بەڕاستی من تەنھا یەکێکم لەترسێنەران

27:93 وە بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك بۆ خوایە ئەو (خوایە) بەزوویی ئایەت و نیشانەکانی نیشانی ئێوە دادەت ئێوەش دەیانناسن (کەئایەتی خوان) وە پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کەئێوە دەیکەن

28:1 بە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە

28:2 ئەم (ئایەتانە) ئایەتەکانی قورئانی ڕوون و ئاشکران

28:3 دەیخوێنینەوە بەسەرتا (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێک لەھەواڵی موسا و فیرعەون بەڕاستی و دروستی بۆ ئەوانەی بڕوا دەھێنن

28:4 بەڕاستی فیرعەون زاڵ و(ملھوڕ و یاخی) بوو لەزەوی (میصر) دا وە خەڵکەکەی (میصری) کرد بەچەند بەش و کۆمەڵێك کۆمەڵێکیانی لاوازو ژێر دەستە دەکرد کوڕانی ئەوانی سەر دەبڕی و ئافرەتانیانی بەزیندویی دەھێشتەوە (دەیکردنە خزمەتکارو کەنیزەك) بەڕاستی ئەو (فیرعەون) لەخراپەکاران بوو

28:5 وە ئێمە دەمانەوێت (بەچاکەی خۆمان) منەت بنێن بەسەر ئەوانەی کەلاواز و ژێر دەستکرا بوون لەووڵاتی (میصر) دا وە بیان کەینە پێشەواو بیان کەینە میراتگرانی(فیرعەون و و شوێنکەوتوانی)