>

محمد صالح بامۆکی — 382

27:56 ئەمجا وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو جگە لەوەی کەووتیان لوط و کەسوکار و(شوێن کەوتوانی) لەشارەکەتان دەرکەن بەڕاستی ئەوان کەسانێکن خۆیان پاك ڕادەگرن (لەم کردەوەی ئێمە)

27:57 ئەمجا ئێمە لوط و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد جگە لەھاوسەرەکەی کەبڕیارمان دا ئەو(ھاوسەرەکەی) لەجێماوان بێت لەسزادائەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو

27:58 وەبارانێکمان (لەبەرد) بەسەریان دا باراند ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان

27:59 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش بۆ خوا وە سەلام و درود لەسەر ئەو بەندانەی خوا ھەڵیبژاردون (بۆ پێغەمبەرایەتی) ئایا خوا باشترە یا ئەو بتانەی دەیکەنە ھاوبەشی خوا

27:60 ئایا زاتێك کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئەمجا بەو(بارانە) چەند باخچەیەکی خاوەن جوانیمان ڕواند کە ئێوە نەتان دەتوانی درەخت و ڕواوی ئەو (باخچە) بڕوێنن ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ھەیە (نەخێر نیە) بەڵام ئەوانە گەلێکن لادەدەن لەڕێگای ڕاست

27:61 ئایا زاتێك کەزەوی کردوەتە جێگای ئارامی و نیشتەجێ بوون وە لەناو (زەوی)دا چەند ڕوباری بەدی ھێناوە وە چەند چیای گەورەی بۆ زەوی داناوە وە لە نێوان دوو ئاودا (شیرین و سوێر) بەربەستی داناوە (بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبن) ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا نەخێر نیە بەڵام زۆربەیان نازانن

27:62 ئایا زاتێك کەدێت بەھاواری ناچار و داماوەوە کاتێك ھاواری لێ دەکات وە ناخۆشی و بەڵاکان لادەبات (لەسەری) وە دەتان کاتە جێنشینی گەلانی تری سەر زەوی ئایا پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) بەڵام زۆر کەم بیر دەکەنەوە

27:63 ئایا زاتێ کە ڕێنموونیی ئێوە دەکات (بە ئەستێرەو شتی تر) لە تاریکی یەکانی وشکانی و دەریادا (لە شەودا) و زاتێك کە با دەنێرێت بە موژدەدەر پێش بارانی ڕەحمەتی ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا خوا بەرزو بڵندترە لەوەی بت پەرستان دەیکەنە ھاوبەشی