محمد صالح بامۆکی — 375
26:184 وە بترسن لەو زاتەی کە ئێوە و خەڵکانی پێشوویشی دروستکردووە
26:185 ووتیان تۆ تەنھا لەجادو لێکراوانی
26:186 وە تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەك ئێمەی و بەڕاستی ئێمە واگومانت پێ دەبەین لەدرۆزنان بیت
26:187 دەی چەند پارچەیەك لەئاسمان بخەرە خوارەوە بەسەرماندا ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی
26:188 (شوعەیب) ووتی پەروەردگارم چاك دەزانێت بەھەر کردەوەیەك کەدەیکەن
26:189 ئەمجا شوعەیبیان بەدرۆزن زانی بەو ھۆیەوە سزای ڕۆژی سێبەری (ھەور) گرتنی بەڕاستی ئەو سزایە سزای رۆژێکی زۆر گەورە بوو
26:190 بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون
26:191 بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە
26:192 و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە
26:193 جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە
26:194 بۆ سەردڵی تۆ بۆ ئەوەی لەترسێنەران بیت
26:195 بەزمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو
26:196 وە بەڕاستی (باسی قورئان) لەکتێبی پێغەمبەرە پێشووەکاندا ھەیە
26:197 ئایا ئەمە بەڵگەیەکی ڕوون نەبوو بۆیان (بۆ بێ باوەڕانی قوڕەیش) کەزانایانی بەنی ئیسرائیل ئەو (دەنگ و باسی قورئانە) دەزانن
26:198 ئەگەر ئێمە ئەو (قورئانە)مان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر کەسێکی عەجەمی
26:199 ئەمجا بیخوێندایەتەوە بەسەریاندا (بەسەر بێ باوەڕانی مەککەدا) باوەڕیان پێ نەدەھێنا
26:200 ئا بەو جۆرە ئەو (قورئان)مان خستۆتە ناو دڵی تاوانبارانەوە
26:201 کەچی ھەر باوەڕی پێ ناھێنن ھەتا سزای سەخت بەچاوی خۆیان دەبینن (جا باوەڕ دەھێنن)
26:202 ئەویش لە ناکاودا دێت بۆیان کەئەوان ھەستی پێ ناکەن
26:203 ئەوسا ئەڵێن ئا خۆ مۆڵەتمان پێ دەدرێت
26:204 دەی ئایا ئەوان پەلەی سزای ئێمەیانە
26:205 تۆ پێم بڵێ ئەگەر چەند ساڵێك بەخۆشی بیانژێنین
26:206 لە پاشان ئەو سزایەی کە لێی ترسێنرا بوون بێت بۆیان