>

محمد صالح بامۆکی — 372

26:112 (نوح علیە السلام) ووتی من چوزانم ئەوانە چی کردەوەیەک دەکەن

26:113 پرسینەوەیان تەنھا لەسەر پەروەردگارمە ئەگەر ئێوە ھەست بکەن (بزانن)

26:114 وه من دەرکەری باوەڕداران نیم

26:115 من تەنیا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

26:116 ووتیان ئەی نوح ئەگەر کۆتایی نەھێنیت (لەم کاری بانگەوازەت) بێگومان لەبەرد باران کراوان دەبیت

26:117 (نوح) ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بڕوایان پێ نەکردم

26:118 کەواتە لەنێوان من و ئەواندا حوکم بدە، بەحوکم دانێکی یەکجاری و من و ئەو باوڕدارانەی لەگەڵمدان ڕزگار بکە

26:119 ئێمەش نوح و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوو ڕزگارمان کردن (لەخنکان) لەو کەشتیەی کەپڕ کراو بوو (لەمرۆڤ و ھەموو جۆرە گیاندارێک)

26:120 لەپاشان لەدوا (ڕزگار کردنی ئیمانداران) ئەوانەی کەمانەوە نوقممان کردن (لە ئاوی تۆفانەکەدا)

26:121 بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن

26:122 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە

26:123 گەلی عاد پێغەمبەرانی (خوا)یان بە درۆزن دانا (باوەڕیان پێ نەکردن)

26:124 کاتێک ھود (علیە السلام)ی برایان پێی ووتن ئایا خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا)

26:125 بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە

26:126 کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

26:127 وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە

26:128 ئایا ئێوە لەھەموو شوێنێکی بەرزی (سەرە رێگا) بورجێک دروست دەکەن بەبێ ھودە

26:129 وە چەند کۆشک و قەڵای بەھێز (کارگە) دروست دەکەن بەو ئومێدەی ھەر بمێننەوە ونەمرن

26:130 وە ھەر کاتێک دەست بوەشێنن ستەمکارانە دەست دەوەشێنن

26:131 کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن

26:132 وە لە (سزای) ئەو خوایە بترسن وخۆتان بپارێزن کەخۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون

26:133 ئاژەڵ و ماڵات و منداڵ

26:134 وه باخ و کانیاوی زۆری پێداون

26:135 بەڕاستی من دەترسم دووچارتان ببێت سزای ڕۆژێکی زۆر گەورەی (دژوارو پڕ لەسزا)

26:136 ووتیان (بەھود علیە السلام) لای ئێمە یەکسانە ئامۆژگاری بکەیت یا ئامۆژگاری نەکەیت