>

محمد صالح بامۆکی — 368

26:20 (موسا) ووتی ئەوکارەم کرد (ئەو پیاوەم کوشت) کاتێک کەمن لەڕیزی نەزاناندا بووم

26:21 ئەمجا رام کرد و ھەڵھاتم لەئێوە کاتێک ترسام لێتان (تۆڵەم لێ بسێنن) ئەوسا پەروەردگارم حیکمەتی (پێغەمبەریەتی) پێ بەخشیم منی خستە ریزی پێغەمبەرانەوە (کردمی بەپێغەمبەر)

26:22 وە ئەو (بەخێو کردنە) کە تۆ دەیکەیت بەمنەت بەسەرمەوە بەھۆی ئەوەوە بووە کەتۆ نەوەی ئیسرائیلت کردبووە کۆیلە و ژێردەستەی خۆت (لەترسا دایکی موسا موسای بەخێو نەکرد)

26:23 (ئەمجا) فیرعەون ووتی پەروەردگاری جیھانیان کێیە

26:24 (موسا) ووتی پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە ئەگەر ئێوە دڵنیان

26:25 (فیرعەون) ووتی بەوانەی بەدەوری دابوون (لەشوێنکەوتوانی) ئایا گوێتان لێیە (چی دەڵێت)

26:26 (موسا) ووتی پەرەوەردگاری ئێوەو پەروەردگاری باوک وباپیرە پێشووەکانتانە

26:27 (فیرعەون) ووتی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە کەنێرراوە بۆ ئێوە شێـتە

26:28 (موسا) ووتی پەروەردگاری رۆژھەڵات و ڕۆژ ئاوایە و ئەوەی لەنێوانیادایە ئەگەر ئێوە بیربکەنەوە وژیربن

26:29 (فیرعەون) ووتی سوێند بێت ئەگەر پەرستراوێکی تر جگە لەمن دابنێیت بێگومان دەتخەمە ریزی بەندکراوەکانەوە و زیندانیت دەکەم

26:30 (موسا) ووتی ئایا ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر شتێکی (موعجیزەیەکی) ڕوون و ئاشکرات بۆ بھێنم (کەڕاستە پێغەمبەرم)

26:31 (فیرعەون) ووتی دەی ئەو شتە بھێنە (بینوێنە) ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی

26:32 ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا دەست بەجێ بوو بەئەژدیھایەکی دیارو ئاشکرا

26:33 وە دەستی دەرھێنا (لەبن باڵیدا) یەکسەر دەستی سپی وپرشنگدار بوو بۆ بینەران

26:34 (فیرعەون) ووتی بەو پیاوە گەورانەی لەدەورەی بوون بێگومان ئەمە جادوگەرێکی زۆر زانایە

26:35 دەیەوێت دەرتان بکات لەووڵات و خاکی خۆتان بەجادوەکەی جا فەرمانی چی دەدەن (لەدژی بیکەم)

26:36 ووتیان جارێ موسا و براکەی واز لێ بھێنە (دوایانخە) سەربازەکانت کۆ بکەرەوە وبیانێرە بۆ ھەموو شارەکان

26:37 تاھەموو جادوگەرێکی زۆر زانات بۆ بھێنن

26:38 ئەمجا ئەو جادوگەرانە کۆکرانەوە لەکات و ڕۆژی دیاریکراودا

26:39 و بەخەڵکیش وترا ئێوەش کۆدەبنەوە؟