محمد صالح بامۆکی — 362
25:21 وە ئەوانەی کە بەھیوای دیداری ئێمەنین (لەڕۆژی دواییدا) دەڵێن ئەوە بۆ فریشتە نانێردرێتە خوارەوە بۆ سەرمان یاخود پەروەردگارمان نابینین سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە لەدەرونی خۆیاندا خۆیان بەگەورە دەزانی وە سەرکەشییەکی گەورەیان کرد
25:22 ئەو رۆژەی فریشتەکان دەبینن (کاتی مردن یاقیامەت) لەو ڕۆژەدا ھیچ مژدەیەک بۆتاوانباران نییە وە دەڵێن (پەنامان بدەن) بەپەنادانی پارێزراو
25:23 ھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد
25:24 بەھەشتیەکان لەو ڕۆژەدا لەچاکترین جێگادان وە لەباشترین شوێنی حەسانەوە (ی نیوەڕوان) دان
25:25 وە ڕۆژێک ئاسمان لەت دەبێت لەگەڵ ھەورێکی سپی (ھەموو ئاسمان دەگرێتەوە) وە فریشتەکان دەنێردرێنە خوارەوە کۆمەڵ کۆمەڵ
25:26 لەو ڕۆژەدا فەرمانڕەوایەتی تەنھا بۆ خوای میھرەبانە ئەو ڕۆژە رۆژێکی زۆر سەختە لەسەر بێ باوەڕان
25:27 وە ڕۆژێکە کەستەمکار قەپ دەکات بەھەر دوو دەستی خۆیدا و دەڵێ خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێگای ڕاستم بگرتایەتەبەر
25:28 ئای تیاچوون بۆ من خۆزگە فڵان کەسم نەکردایە بەھاوەڵ و خۆشەویستی خۆم
25:29 بەڕاستی ئەو (کەسەی کردم بەھاوەڵ) منی لەقورئان وێڵ کرد دوا ئەوەی قورئانم پێ گەیشت (و باوەڕم پێ ھێنا) وە شەیتان ھەمیشە پشت تێکەرو پشت بەردەرە بۆ ئادەمیزاد
25:30 وە پێغەمبەر(ﷺ) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی قەومەکەم (قورەیش) ئەم قورئانەیان واز لێھێناوە و گوێی پێ نادەن
25:31 ئا بەو جۆرە (موحەممەد ﷺ کەدژایەتی تۆ دەکرێت) دامان ناوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێک لەتاوانباران، بەسە پەروەردگارت ڕێنمونیکەر و یارمەتیدەرت بێت
25:32 وە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بۆچی (موحەممەد ﷺ) ھەموو قورئانی بەیەک جار بۆ دانەبەزێنراوە ئا بەوجۆرە (دامانبەزاندووە) بۆ ئەوەی دڵی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەو قورئانە دامەزراو و بەھێز بکەین وە (بەو بۆنەیەوە) ئایەتەکانی خۆمم بۆ ناردن بەرەبەرە