>

محمد صالح بامۆکی — 360

25:3 بێجگە لەخوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە کەھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆشیان دروستکراون دەسەڵاتیان نیە بۆ خۆیان نەزیان نەسوود و قازاج (بگەیەنن) ھەروەھا مردن و ژیان و زیندوو بوونەوەی خۆیان بەدەس نیە

25:4 ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون دەیانووت بێگومان ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لەدرۆیەکی گەورە کە موحەممەد ﷺ ھەڵی بەستووە وە کەسانی تر بۆ ئەو (ھەڵبەستنە) یارمەتیان داوە ئەوە بەڕاستی ئەوانە ستەم و بوھتانێکی گەورەیان کردوە

25:5 وە(بێ بڕوایان) دەیانووت (ئەم قورئانە) بەسەرھات و داستانی پێشووەکانە (موحەممەد ﷺ) داوای کردووە بۆی بنوسن ئەمجا دەخوێندرێتەوە بەسەریدا بەبەیانیان و ئێواراندا

25:6 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زاتێک ناردویەتیە خوارەوە کە ھەموو نھێنی ئاسمانەکان و زەوی دەزانێت بەڕاستی ئەو (خوا) لێبووردە ومیھرەبانە

25:7 (بێ بڕوایان) دەیانووت ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە خواردن دەخوات وە بەبازاڕدا دەڕوات بۆچی فریشتەیەک نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ لای بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ترسێنەر بێت

25:8 یا گەنجینەیەکی (لەئاسمانەوە) بۆ فڕێ بدرایە یا باخێکی ببوایە لێی بخواردایە وە ستەمکاران (بێ بڕوایان) دەیانووت (بەئیمانداران) ئێوە تەنھا شوێن پیاوێکی جادو لێکراو کەوتوون

25:9 سەیرکە چۆن نموونەی (پووچ) بۆ تۆ دەھێننەوە بەو ھۆیەوە گومڕا بوون ئیتر ناتوانن رێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە

25:10 گەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت (لەدونیادا) چاکتر لەوەی (بێ بڕوایان دەڵێن) بۆت ساز دەدات باخاتێک کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات وە چەند کۆشکت بۆ فەراھەم دەھێنێت

25:11 (ڕاست ناکەن وانیە) بەڵکو ئەوانە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نیە وە ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ کەسێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی نەبێت ئاگری ھەڵگیرساو