>

محمد صالح بامۆکی — 35

2:220 لەکاری دونیا ودواڕۆژتان وەپرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ھەتیوان (کەچۆن بن لەگەڵیاندا) بڵێ چاکسازی (تێکەڵاوی کردن) بۆ ئەوان چاکترە وەئەگەر تێکەڵ ببن لەگەڵیاندا (قەیناکات چونکە) براتانن وەخوا دەزانێ کێ خراپەکار و کێ چاکەکارە (لەگەڵ ھەتیوان) ئەگەر خوا بیویستایە دوچاری ڕەنج و ناڕەحەتی دەکردن بەڕاستی خوا زاڵ و کار دروستە

2:221 ژنانی ھاوبەش پەیداکار مارە مەکەن تابڕوا دەھێنن کەنیزەکێکی بڕوادار باشترە لەژنە (ئازادێکی) ھاوبەش پەیداکار با (ھاوبەش پەیدا کەرەکە) سەرسامیشی کردبن (بەجوانی یان داراییان) وە ژنانی موسڵمان مارە مەکەن لەھاوبەش پەیداکەران تابڕوا دەھێنن وەکۆیلەیەکی بڕوادار باشترە له (ئازادێکی) ھاوبەش پەیداکەر با سەرسامیشی کردبن (بە دارایی یا جوانیان) ئەوانە بانگی (خەڵک) دەکەن بۆ ناو ئاگر بەڵام خوا (خەڵک) بانگ دەکات بۆ بەھەشت ولێخۆش بوون بەفەرمانی خۆی وە نیشانەکانی خۆی ڕۆشن دەکاتەوە بۆخەڵکی بەڵکو بیربکەنەوە

2:222 وەپرسیارت لێدەکەن دەربارەی حەیز (بێ نوێژی ئافرەتان) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لەھاوسەرەکانتان لە کاتی حەیزا وە نزیکیان مەکەونەوە تا پاک دەبنەوە کەخۆیان شت (دوای پاک بوونەوە) ئەمجا بچنە لایان لەو شوێنەوە کە خوا فەرمانی پێداون بەڕاستی خوا تەوبەکارانی خۆش دەوێت وپاکانی خۆش دەوێت

2:223 ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێ (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک دواوە) کردەوەی باش پێش بخەن بۆ خۆتان لەخوا بترسن وە بزانن و دڵنیابن کەبەخزمەتی دەگەن وەمژدە بدە بەبڕواداران

2:224 نەکەن سوێند بەخوا خواردن بکەن بەبەرھەڵستی ئەوشتانەی سوێندتان لەسەری خواردووە کەچاکی و پارێزکاری و ڕێکخستنی نێوان خەڵکیە وە خوا بیسەر و زانایە