>

محمد صالح بامۆکی — 347

23:75 وە ئەگەر ڕەحم بەوان (بت پەرستانی قورەیش) بکەین وە ئەو ناخۆشی و بەڵایەی لەسەریان بوو لایبەین و ھەڵیگرین (کەبریتی بوو لەبرسێتی بۆماوەی حەوت ساڵ) (نەک بیر ناکەنەوە) بێگومان لەسەرکەشی خۆیاندا ڕۆدەچن وبەسەر گەردانی دەمێننەوە

23:76 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئەوانمان تووشی سزا و ئازار کرد (تاھۆش بکەنەوە) بەڵام ئەوان (لەبەرانبەر) پەروەردگاریاندا نەخۆیان بەکەمزانی (ملکەچ بوون بۆی) وە نە ھانا و نزایان (بۆخوا) دەبەن لەکاتی ناڕەحەتیدا

23:77 (بەردەوام بوون لەسەر حاڵی خۆیان) تا کاتێک دەرگایەکمان بۆ کردنەوە کەسزایەکی زۆر سەختی ھەبوو ئیتر کتوپڕ لەوێدا بێ ئومێد بوون

23:78 وە ئەو (خوا) زاتێکە دروستی کردووە بۆ ئێوە گوێ و چاوو دڵ سوپاسی ئەو ناکەن زۆر کەم نەبێت

23:79 وە ئەو (خوا) زاتێکە ئێوەی (دروستکردوە و) بڵاوی کردونەتەوە بەزەویدا وەھەر لای ئەویش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

23:80 وەئەو (خوا) زاتێکە دەژێنێت و دەمرێنێت وەجیاوازی شەوو ڕۆژیش ھەربەدەست ئەوە دەی ئایا ئێوە بیر ناکەنەوە؟

23:81 (نەخێر بیر ناکەنەوە) بەڵکو ئەوان ھەر ئەوەیان دەووت کە پێشووەکانیان دەیانووت

23:82 دەیانووت ئایا کاتێک کەمردین وبووین بەخۆڵ و ئێسکی (ڕزیوو) ئایا ئێمە (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە

23:83 سوێند بەخوا بێگومان ئەم بەڵینە بەئێمە و باوو باپیرانمان درابوو لەمەو پێش ئەم (بەڵێنانە) ھیچ نیە جگە لەئەفسانەی (قسەی پڕو پوچی) پێشووەکان

23:84 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زەوی و ئەوەی لەناویدایە ھی کێـیە؟ ئەگەر ئێوە شت دەزانن

23:85 بێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟

23:86 بڵێ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمان و پەروەردگاری عەرشی گەورەیە؟

23:87 بێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا خۆتان ناپارێزن و (لەخوا ناترسن)

23:88 بڵێ کێ فەرمان ڕەوایی ھەموو شتێکی بەدەستە وە پەنای (ھەموو لایەک) دەدات و کەس لەو پەنا نادرێت ئەگەر ئێوە شت دەزانن ؟

23:89 بێگومان دەڵێن (ھەموو ئەوانە) ھی خوان بڵێ کەواتە ئێوە چۆن سیحر و جادووتان لێکراوە (کە ئاینی خـوا بەناھەق دەزانن لەگەڵ داننانتان بەھەموو ڕاستیەکانیدا)