محمد صالح بامۆکی — 34
2:216 جەنگتان لەسەر پێویست کرا کەلاتان ناخۆشە وەئەگونجێ شتێکتان پێ ناخۆش بێ کەچی باش وخێر بێت بۆتان وەئەگونجێ شتێکتان پێ خۆش بێ و خراپ بێت بۆتان وە خوا ( چاک وخراپی ئێوە ) ئەزانێت و ئێوە نایزانن
2:217 پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی مانگی حەرام جەنگ کردن تیایدا بڵێ جەنگ لەمانگی حەرام دا گوناھێکی گەورەیە بەڵام بەرھەڵستی ڕێبازی خوا وەبێ بڕوایی پێی وە ( ڕێگری موسوڵمانان) لەمزگەوتی حەرام ودەرکردنی خەڵکی ئەو مزگەوتە لێی گەورە ترە لای خوا (لە جەنگ کردن لە مانگی حەرامدا) وە ھاوەڵ پەیداکردن بو خودا و ھەوڵ دان بۆ پەشیمان کردنەوەی موسڵمان گەورەترە ل(پیاو) کوشتن (لەومانگەدا) بەردەوام دەست ھەڵناگرن و جەنگتان لەگەڵدا دەکەن تاپەشیمانتان بکەنەوە لەدینەکەتان ئەگەر بتوانن وەھەرکەسێک لەئێوە لەدینی خۆی ھەڵبگەڕێتەوە وە بەبێ بڕوایی بمرێ ئا ئەوانە ھەموو کردەوەکانیان پوچ ئەبێتەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا وەئەوانە یارو ھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بەئێجگاری
2:218 بە ڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا وئەوانەی کۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێی خوادا ئائەوانە چاوەڕوانی میھرەبانی خودان وەخوا لێ خۆش بوو میھرەبانە
2:219 ئەی موحەممەد پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی عەرەق و قومار بڵێ لەم دوانەدا گوناھی گەورە ھەیە و چەند قازانجێک ھەیە بۆ خەڵکی بەڵام گوناھەکەیان گەورە ترە لە سوود وقازانجەکەیان وە پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن بڵێ ئەوەی لێتان زیادە ئاوەھا خوا بەڵگەکان ڕون دەکاتەوە بۆتان تا بیربکەنەوە