محمد صالح بامۆکی — 334
22:16 ئابەم شێوە ئەو(قورئانە)مان ناردۆتە خوارەوە کە ئایەتەکانی ڕون وئاشکران وە بێگومان خوا ھەرکەسێک خۆی بیەوێت ھیدایەتی دەدات
22:17 بەڕاستی کەسانێک کەبڕوایان ھێناوە و کەسانێک کە بوون بەجولەکە و ئەستێرە (یا فریشتە) پەرستەکان و گاورەکان (نەسرانیەکان) و ئاگر پەرستەکان (زەردەشتی یەکان) و ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا دانا بێگومان خوا بڕیار دەدا لەنێوانیاندا (جیایان دەکاتەوە لەیەکتر کۆمەڵێک بۆ بەھەشت وکۆمەڵێکی تریان بۆ دۆزەخ) لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە
22:18 ئایا نەتبینی کە بەڕاستی سوژدە بۆ خوا دەبات ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە ھەروەھا ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و چیاکان و درەخت و گیان لەبەران زۆرێکیش لە خەڵکی (ھەموو ئەمانەی باسکران بۆ خوا سوژدە دەبەن) وە زۆرێکیش سزای بۆ بڕیاردرا (لە سەری چەسپا) وە ھەر کەسێک خوا بێ ڕێز و ڕیسوای بکات ئەوە کەس ڕێزی لێ ناگرێت بەڕاستی خوا ھەر شتێکی بوێت دەیکات
22:19 ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن دەمەقاڵێ و کێشەیانە دەربارەی پەروەردگاریان جا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە (ڕۆژی دواییدا) پۆشاکیان بۆ دەبڕدرێت (پڕ بە بەریان) لە ئاگر بەسەریاندا دەڕژێنرێت ئاوی زۆر گەرم
22:20 دەتوێنرێتەوە بەو (ئاوە گەرمە) ئەوەی لە ناو سک و پێستەکاندایە
22:21 بۆیان ئامادەیە گورزی ئاسنی
22:22 ھەرکاتێک بیانەوێت کە بێنە دەرەوە لەو(دۆزەخ) ە لەبەر زۆر ناڕەحەتی دەگێڕێنرێنەوە بۆ ناوی وە (پێیان دەووترێت) بچێژن سزای سوتێنەر
22:23 بەڕاستی خوا د ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە بەھەشتانێک ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن (ئەوان) دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی ئاڵتون و مرواری وە پۆشاکیان لە بەھەشتدا ئاوریشمە