محمد صالح بامۆکی — 330
21:91 وە(باسی) ئەو ئافرەتە (مەریەمی کچی عیمران بکە) کەداوێنی خۆی پاراست ئەمجا فوومان پێداکرد (بەھۆی جوبرەیلەوە) لەو ڕۆحەی کەھی خۆمان بوو وە ئەو (مەریەم) و کوڕەکەیمان کرد بە موعجیزەیەک بۆ جیھانیان
21:92 بەڕاستی ئا ئەمەیە ئاینی ئێوە کەیەک ئاینە (ئاینی ھەموو پێغەمبەرانە) ومنیش پەروەردگارتانم کەواتە تەنھا من بپەرستن
21:93 بەڵام خەڵکی جیاوازیان کەوتە نێوان و سەرپێچی پێغەمبەرەکانیان کرد، زۆربەیان بوون بەچەند کۆمەڵ گرۆھێکەوە (ھەستان دەستیانکرد بە پەرستنی بت وھەواو ئارزووی خۆیان) (بەڵام) ھەموویان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە
21:94 ئەمجا ھەر کەس (ھەرچەند) لەکردەوە چاکەکان بکات (بەو مەرجەی)باوەڕداریش بێت ئەوە (پاداشتی) کۆششەکەی وون نابێت و بەفیڕۆ ناڕوات بەڕاستی ئێمە بۆ (کردەوەکانی) ئەو نووسەرین
21:95 وە حەرامە و قەدەغەیە و ناشێت بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە کاولمان کردن و لەناومان بردن کەجارێکی تر بگەڕێنەوە (بۆ دونیا)
21:96 (ژیان درێژەی دەبێت) تا ئەو کاتەی (بەربەستەکەی) یەئجوج و مەئجوج دەکرێتەوە ئەوانیش لەھەموو بەرزاییەکەوە بەپەلە (وبەخێرایی) دێنە خوارەوە
21:97 وەنزیک بۆتەوە بەڵێنی ڕاست (ھاتنی قیامەت) جا لەناکاودا ئەبڵەق و زەق دەبێت چاوی ئەوانەی بێ بڕوا بوون (دەڵێن) ھاوارو مەرگ بۆ ئێمە بێگومان ئێمە لەدونیادا لەبێ ئاگاییەکی (تەواو)دا بووین لە ئەمە، نەخێر بەڵکو ئێمە ستەمکار بووین
21:98 بەڕاستی ئێوە وئەوانەش دەتانپەرستن جگە لەخوا (دەبنە) سووتەمەنی (وھەڵگیرسێنەری) دۆزەخ، ئێوە (و ئەوان) دەچنە ناویەوە
21:99 ئەگەر ئا ئەوانە (بتەکان) خوا بوونایە نەدەچوونە ناو ئەو (ئاگری دۆزەخە)وە وە ھەموو (بت و بتپەرستان) بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە
21:100 بۆ ئەو (دۆزەخیانە) ھەیە لەدۆزەخدا ھەناسەی سارد ھەڵکێشان وەئەوان لەوێدا (لەدۆزەخدا) ھیچ نابیستن
21:101 بێگومان ئەوانەی لەلایەن ئێمەوە پێشتر بڕیار دراوە بۆیان کە بەختەوەربن (وچاکە بھێنرێتە ڕێیان) ئەوانە لەدۆزەخ دوور دەخرێنەوە