محمد صالح بامۆکی — 325
21:36 (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێ تۆ دەبینن ئەوانەی کە بێ باوەڕن جگە لەگاڵتە و لاقرتی کردن بە تۆ ھیچی تر ناکەن (بەسەرسامیەکەوە دەڵێن) ئا ئەمە ئەو کەسەیە (بەخراپی) باسی بتەکانتان دەکات لەکاتێکدا خۆیان بەباسکردنی (قورئان) وزیکری خوای میھرەبان بێ بڕوان
21:37 (سرووشتی) ئینسان وایە لەسەر پەلەکردن بەدی ھێنراوە بەزوویی تۆڵەی خۆمتان نیشان دەدەم کەواتە پەلە مەکەن
21:38 وە (بت پەرستان بەگاڵتەوە) دەڵێن ئەم بەڵێنی (تۆڵەیە) کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
21:39 ئەگەر ئەوانەی کە بێ باوەرنِ بیانزانیایە (چ سزایەکی سەخت لەبەر دەمیاندایە) کاتێ ناتوانن دووری بخەنەوە بڵێسەی ئاگر لەدەم وچاو و پشتیان وەئەوان یارمەتی نادرێن
21:40 بەڵکو لەناکاودا تووشیان دێت وسەرسامیان دەکات (بەشێوەیەک) نەدەتوانن بیگێڕنەوە (ڕێگری بکەن) وە نەمۆڵەتیشیان دەدرێت (تەوبە بکەن)
21:41 سوێند بەخوا بێگومان گاڵتە و لاقرتی کراوە بەپێغەمبەرانی پێش تۆش ئەمجا دەوری ئەوانەیدا لەوان کەگاڵتەیان دەکرد (بەپێغەمبەران) ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد
21:42 بڵێ (بەگاڵتەکاران) کێ (دەتوانێت) ئێوە بپارێزێت بەشەوو بەرۆژ لە (سزای) خوای میھرەبان بەڵکو ئەوانە بەردەوام پشت ھەڵئەکەن لەیاد وزیکری پەروەردگاریان
21:43 ئاخۆ (ئەو بێ باوەڕانە) چەند پەرستراوێکیان ھەیە جگە لەئێمە ڕێگری (سزا) یان لێ بکات (ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتی خۆیان بدەن وە لەلایەن ئێمەشەوە پەنا نادرێن
21:44 بەڵکو ئێمە ئەوان و باو و باپیرانیانمان ژیاندووە بە خۆشی (ناز و نیعمەتی دونیامان پێدابوون) تاتەمەنی زۆریان بەسەر برد دەی ئایا ئەوانە (قوڕەیشیەکان) سەرنج نادەن کە بێگومان ئێمە (وردە وردە) دێینە خاک و وڵاتی (ئەوان) لە ھەموو لایەکی یەوە کەمی دەکەینەوە (بەڕزگار کردن لەلایەن موسڵمانانەوە) دەی ئایا ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون (یان ئێمە)؟