>

محمد صالح بامۆکی — 324

21:25 وەئێمە نەمان ناردووە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێک مەگەر نیگامان بۆ ناردووە (بەوەی کە) بێگومان جگە لەمن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە کەواتە تەنھا من بپەرستن

21:26 (وەبێ باوەڕان) ووتیان خوای میھرەبان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە (کە فریشتەکانن) پاک و بێگەردە خوا (لەم شتانە) بەڵکو ئەوانە ( ئەوفریشتانە) بەندەی ڕێز گیراوی (خوان)

21:27 لە خوا پێش ناکەون بەقسەو ووتەیان وەئەوان بەفەرمانی خوا کار دەکەن

21:28 (خوا) دەزانێت وئاگادارە بە ئەوەی لەدونیا لەبەر دەستیاندایە وە بە ئەوەی لەڕۆژی دواییدا بۆیان ئامادەکراوە وە (فریشتەکان) تکا ناکەن تەنھا بۆ ئەو کەسە نەبێت (خوا) ڕازی بێت (تکای بۆ بکرێت) وە ئەوان (فریشتەکان) لەترس وھەیبەتی خوا زۆر دەترسن

21:29 وە ھەرکام لەوانە (لەو فریشتانە) بڵێ بێگومان منیش پەرستراوم جگە لەخوا ئەو بە (ئاگری) دۆزەخ تۆڵەی لێ دەسێنین ھەربەوجۆرە پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوە (تۆڵەیان لێ دەکەینەوە)

21:30 ئایا نەیان بینی (نەیانزانیوە) ئەوانە بێ بڕوا بوون کەئاسمانەکان و زەوی ھەردووکیان پێکەوە لکابوون (ویەک پارچە بوون) ئەمجا لەیەکترمان جیاکردنەوە وە فەراھەممان ھێنـا لەئاو ودروستمان کردووە ھەموو شتێکی زیندوو دەی ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟

21:31 وەدروستمان کردووە (ودامان ناوە) لەزەویدا چەند شاخی دامەزراو بۆ ئەوە جووڵە جوڵ نەکات بەوانەی (بەسەر پشتیوەن) وە سازاندومانە لە زەوی (یان لە شاخەکان)دا دۆڵ و ڕێگاوبانی زۆر تا ئەوان شارەزا بن و پێویستی خۆیان دابین بکەن

21:32 وە ئاسمانمان کردووە بەسەقفێکی (سەرێکی) پارێزراو بەڵام ئەوانە سەبارەت بە ئایەتەکانی ئاسمان پشت تێکەرو ڕوو وەرگێر بوون

21:33 وە ھەر ئەو (خوا)یە کە شەو و ڕۆژی دروستکردووە وە خۆر و مانگیشی (دروست کردووە) ھەریەک لەوان لە خولگەیەکدا دەسوڕێنەوە

21:34 بڕیارمان نەداوە بۆ ھیچ کەسێک لەپێش تۆوە مانەوەی ھەمیشەیی (نەمری) ئەمجا ئەگەر تۆ بمری (دوای مردنی تۆ) ئایا ئەوان ژیانیان بەردەوام دەبێ و نامرن؟ (نەخێر)

21:35 ھەموو کەسێک مردن دەچێژێت (ودەمرێت) وە ئێمە تاقیتان دەکەینەوە بەخراپە وناخۆشی وە بە چاکە و خۆشی تادەرکەوێت (چاک و خراپ) وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە