محمد صالح بامۆکی — 31
2:197 (کاتی) حەج لەچەند مانگێکی دیاری کراودایە ئەمجا ھەرکەسێک لەم مانگانەدا حەجی لەسەر خۆی پێویست کرد بائیتر نەچێتە لای ژن وە بەدکاری نەکات وە دەمەقاڵێ نەکات لەحەجدا وە ھەرچی بکەن لەچاکە خوا پێ ی دەزانێ وە توێشوو (ی پارێزکاری) و لەخواترسان ھەڵبگرن کەباشترین توێشوو لەخوا ترسانە وە لەمن بترسن ئەی ھۆشمەندان
2:198 گوناھتان لەسەر نی یە کەدوای ڕۆزی پەروەردگارتان بکەون ئەمجا کاتێک بڵاوەتان لێکرد وگەڕانەوە لە عەرەفات ناوی خوا بێنن لەلای (مشعر الحرام) دا وەیادی خوا بکەن کە ڕێنموونی کردن با لەپێش ئەوەشدا ئێوە لە گومڕایان بووبن
2:199 لە پاشان بگەڕێنەوە لەوشوێنەی خەڵکی لێ ی دەگەڕێتەوە وەداوای لێ خۆشبوون بکەن لەخوا بێگومان خوا لێ خۆشبوو میھرەبانە
2:200 ئەمجا کاتێک ئەرکان و واجباتی حەجتان تەواوکرد یادی خوا بکەن وەک ناوبردنتان بۆ باوو باپیرانتان یان زۆرتر لەناوی ئەوان ئەمجا ھی وا ھەیە لەخەڵکی (ھەر داوای دونیا دەکات و) دەڵێت خوایە بماندەرێ لەدونیادا وە (ئەوانە) ھیچ بەشێکیان نیە لەڕۆژی دواییدا
2:201 وەھی واش ھەیە دەڵێت خوایە ھەم لەدونیا و ھەم لە ڕۆژی دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لەسزای ئاگر
2:202 ئا ئەوانە بەشێکیان ھەیە لەوەی کە کردوویانە وە خوای گەوره زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەدا