>

محمد صالح بامۆکی — 306

19:12 (خوا دەفەرموێت بە یەحیا پاش گەورە بوونی) ئەی یەحیا تەورات بەتووند و گرنگ بگرە تێگەیشتنی تەورات (یان حیکمەت و ژیری)مان پێبەخشی لەتەمەنی مناڵیدا

19:13 لەگەڵ دڵسۆزی و پاک و خاوێنی لەلایەن خۆمانەوە وە ئەو (یەحیا) لەخوا ترس و پارێزکار بوو

19:14 ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دایک و باوکیدا جوان بوو خۆ بەزلزان و سەر پێچیکەر نەبوو (لەفەرمانی خوا)

19:15 سەلامی خوای لەسەر بێت لەو ڕۆژەی لەدایک بوو وە لەو رۆژەی کە وەفات دەکات وە لەو ڕۆژەی کەزیندوو دەکرێتەوە

19:16 (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەسەرھاتی مەریەم بکە لە قورئاندا ئەو کاتەی کە کەنارگیری کرد لە کەسوکاری لە شوێنێکی رۆژھەڵاتی (مزگەوتی قودسدا خواپەرستی دەکرد)

19:17 ئەمجا پەردەیەکی دانا لە نێوان خۆی و ئەوان (کەس و کاری)دا ئێمەیش جوبرەیلمان نارد بۆلای وەکو بەشەرێکی تەواو خۆی پیشانی (مەریەم) دا

19:18 (مەریەم) ووتی من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لە تۆ ئەگەر تۆ لە خوا ترسیت (وازم لێ بھێنە و زیانم پێ مەگەیەنە)

19:19 جوبرەیل ووتی (ترست نەبێت) من نێردراوی پەروەردگارتم بۆ ئەوەی منداڵێکی پاک و خاوێنت پێ ببەخشم

19:20 (مەریەم) ووتی من چۆن منداڵم دەبێت!! کە ھیچ بەشەرێک لێم نەکەوتووە (ڕەفاقەتی نەکردوم بەحەڵاڵی) وە داوێن پیسیش نەبووم

19:21 (جوبرەیل) ووتی کارەکە بەو جۆرەیە (کە پێم ووتی) پەروەردگارت فەرموویەتی ئەو کارە لای من زۆر ئاسانە و بۆ ئەوەی بیکەین بەموعجیزە و نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتێکی تایبەتیش لەلایەن ئێمەوە ئەوە کارێکی بڕیاردراوە (لەلایەن خواوە)

19:22 جا (مەریەم) سکی پڕ بوو بەو (کۆرپەلەوە) ئەمجا بە (سکەکە)وە دوور کەوتەوە بۆ شوێنێکی دوور (لە کەسوکاری)

19:23 ئەوسا ئێشی پێش ژانی منداڵبوون ناچاری کردو بردی بۆ لای قەدی دار خورمایەک (تا لە کاتی منداڵ بوومەنەکەیدا خۆی پێوە بگرێت و پاڵی پێوە بدات) (مەریەم) ووتی ئای خۆزگە پێش ئەم (ڕوداوە) بمردمایە و من شتێکی لەبیرچووەی باس نەکراو بوومایە

19:24 ئەمجا (جوبرەیل) بانگی مەریەمی کرد لەژێری (دار خورماکە) وە (ووتی) خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە بێگومان پەروەردگارت لەخوارتەوە جۆگەیەک ئاوی بۆ فەراھەم ھێناوی

19:25 قەدی ئەو دار خورمایەش بۆ لای خۆت ڕاوەشێنە خورمای تازە پێ گەیووت بەسەردا دەبارێت