محمد صالح بامۆکی — 294
18:5 نەخۆیان زانابوون پێی نەباو و باپیرانیان چ قسەیەکی (بوختانێکی) گەورەیە کە لە دەمیان دەردەچێت جگە لە درۆ ھیچ شتێکی تر ناڵێن
18:6 جا لەوانەیە خۆت لە ناوبەری لەبەر کردەوەی ئەوان ئەگەر ئیمان نەھێنن بەم قورئانە لە داخ و خەفەتدا (بمریت)
18:7 بەڕاستی ئێمە ھەرچی وا بەسەر زەویەوە کردوومانە بەزینەت و جوانی بۆ زەوی بۆ ئەوەی خەڵکی تاقی بکەینەوە کامیان کردەوەی جوانتر و چاکترە؟
18:8 وە بەڕاستی ئەوەی وابەسەر زەویەوە ئێمە ھەمووی دەکەین بە زەویەکی تەختی ووشک و برنگ
18:9 ئایا واتزانی کە ھاوەڵانی ئەشکەوت و تابلۆ (ئەو بەردەی ناویانی تیدا نوسرا بوو) ئەوان لەناو نیشانەکانی ئێمەدا شتێکی سەر سوڕھێنەر بوو؟
18:10 کاتێک کۆمەڵە گەنجێک پەنایان بردەبەر ئەشکەوتەکە ووتیان ئەی پەروەردگارمان لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەتێکمان پێ ببەخشە وە فەراھەم بھێنە بۆمان لەم کارەی کەواین تیایدا ڕێی ڕاست و ڕزگاری
18:11 جا ئێمەش (دوعاکەیانمان گیرا کرد و) پەردەمان ھێنا بەسەر گوێیاندا لەو ئەشکەوتەدا چەند ساڵ (خەومان لێ خستن)
18:12 لە پاشان خەبەرمان کردنەوە بۆ ئەوەی دەریخەین لەو دوو تاقمە کامیان چاکتر ماوەی خەوی خۆیان دەژمێرن (لە ئەشکەوتەکەدا)
18:13 ئێمە بۆت دەگێڕینەوە ھەواڵی ئەوان بەڕێک و ڕاستی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنابوو بە پەروەردگاریان ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن
18:14 و دڵیانمان بەھێز کرد (لەسەر ئەو باوەڕە) لە کاتێکدا ھەستان و ڕاپەڕین ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ئێمە ھەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکی تر ناپەرستین (ئەگەر جگە لە خوا شتێ تر بپەرستین) سوێند بە خوا ئەوکاتە درۆمان ووتووە
18:15 ئا ئەوانە گەلەکەی ئێمەن بێجگە لە خوا پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە دەی با بۆیان بیھێننەوە بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرا دەی کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە درۆ ھەڵبەستێ بە دەم خوداوە