محمد صالح بامۆکی — 29
2:187 ڕێتان پێدراوە لەشەوانی ڕۆژووی (ڕەمەزان) دا کە بچەنە لای ژنەکانتان ئەوان بۆ ئێوە پۆشاکن وە ئێوەش بۆ ئەوان پۆشاکن خوا دەیزانی کەئێوە ناپاکیتان لەخۆتان دەکرد بۆیە پەشیمانی لێ گیراکردن وەلێتان خۆش بوو ئیتر لەئێستاوە (بە شەو) بچنە لایان وە بەدڵ بخوازن ئەوی کە خوا بۆی نوسیوون (لە منداڵ) وە بخۆن و بخۆنەوە ھەتا بۆتان جیا دەبێتەوە ڕوشتەی سپی (ڕۆژ) لە ڕوشتەی ڕەشی (شەو) لەشەبەقدا لەپاشان ڕۆژوەکەتان تەواو بکەن تاشەوی دوایی وە مەچنەلای ژنەکانتان لەکاتێکدا کە لەمزگەوتدا مابنەوە بۆ خواپەرستی ئەمانە سنوورانی خوان و نزیکیان مەکەونەوە ئاوا خوا باسی فرمانی خۆی دەکات بۆ خەڵکی تا خۆیان بپارێزن
2:188 ماڵی یەکتری مەخۆن لەناو خۆتاندا بەناڕەوا وە بە (بەرتییل) مەیدەن بەکاربەدەستان وفەرمانداران بۆ ئەوەی بەشێک لەماڵی خەڵکی بخۆن بەگوناە لە کاتێکدا ئێوەش دەزانن
2:189 پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی نوێ بونەوەی مانگە نوێکان بڵێ ئەمانە نیشانەی کاتەکانن بۆ خەڵکی و بۆ حەج وەچاکە ئەوە نییە کەلەپشتی ماڵ وخانووەکانەوە بچنە ژوورەوە بەڵکو چاکە ئەوەیە ئەو کەسە پارێزکار و لە خوا ترس بێت وەبچنە ماڵەکان لە دەرگاکانیەوە وە لە خوا بترسن تا ڕزگارببن
2:190 جەنگ بکەن لە ڕێ ی خوادا لەگەڵ ئەوانەی جەنگتان لەگەڵدا دەکەن وە دەست درێژی مەکەن بەڕاستی خودا دەست درێژکارانی خۆش ناوێت