>

محمد صالح بامۆکی — 274

16:65 وە خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە جا بەو (بارانە) زەوی زیندوو کردەوە دوای ئەوەی کە مرد بوو بەڕاستی لەمەدا نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ کەسانێک کە (ڕاستی) دەبیستن

16:66 وە بەڕاستی لە ئاژەڵ و ماڵاتیشدا بۆ ئێوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە لەوەی لە ناو سکیدایە بە ئێوەی دەنۆشین لە نێوان سڕوان (پیسی) و خوێندا شیرێکی پاکی بێ خەوشتان پێ دەنوشێت

16:67 وە لەبەرو بوومەکانی دارخورما و ڕەزەکانیش (خواردنەوەی) سەر خۆشکەری لێ دروست دەکەن وە ڕِۆزی و بژێوی پاک و چاکیشی (لێ دروست دەکەن وەک مێوژ و دۆشاو) بەڕاستی لەوەدا نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە تێدەگەن

16:68 وە پەروەردگارت سرووش (ئیلھامی) کرد بۆ ھەنگ کە لە چیاکاندا خانوو (بۆ خۆت) ساز بدە و لە (کونی) دارو درەختەکان لەو (شوێنانەی) کە خەڵکی دروستی دەکەن (بۆی)

16:69 پاشان لە ھەموو بەرو بوومێک بمژە ئەوسا ئەو ڕێگایانەی پەروەردگارت بگرە بەر بە ملکەچی لە سکی ئەو (ھەنگانەوە) دێتە دەر خواردنەوەیەک (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە کە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی بێگومان لەوەدا نیشانەی گەورە ھەیە بۆ کەسانێک کەبیر دەکەنەوە

16:70 بێگومان خوا ئێوەی دروست کردووە و پاشان دەتان مرێنێت وە ھەندێک لە ئێوە (زۆر پیر دەبێ تا) دەگەڕێنرێتەوە بۆ لاواز ترینی تەمەن بۆ ئەوەی لە پاش زانین ھیچ شتێک نەزانێت (ھەموو شتێکی لەبیر بچێتەوە) بەڕاستی خوا زانا و بەتوانایە

16:71 وە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکتاندا لە (پێدانی) ڕزق و ڕۆزیدا جا ئەوانەی کە فەزڵی خودایان بەسەرەوەیە و ڕزق و ڕۆزیان زۆرە بەشی بەندەکانی لێ نادەن تا بەھۆی ئەوەوە ئەوان (بەندەکان) و ئەمان یەکسان بن تێیدا دەی ئایا ئەوانە ئینکاری چاکە و نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟

16:72 وە خوا لە ڕەگەزی خۆتان ھاوسەری بۆ بەدی ھێناون وە لە ژن و ھاوسەرەکانتان کوڕ و نەوەی بۆ فەراھەم ھێناون وە ڕزق و ڕۆزی پاک و خۆشی پێدا وون دەی ئایا ئەوان ھەر بە ناھەق و بەتاڵ باوەڕ دێنن وە بە چاکەو نیعمەتەکانی خوایش بێ باوەڕ و سپڵەن