>

محمد صالح بامۆکی — 27

2:177 چاکە ئەوە نی یە کەڕوو بکەنە بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بەڵکو چاکە ئەوەیە کە مرۆڤ بڕوای ببێ بەخوا وە بە ڕۆژی دوایی وە بە فریشتەکان وە بە کتێبەکان وە بە پێغەمبەران وە دارایی خۆی ببەخشێ لەگەڵ ئەوەی کەخۆشی دەوێت بەخزمان و بە ھەتیوان وبەبێ نەوایان (ھەژاران) و بەڕێبوارانی کەم دەست و بە سواڵکەران و لەڕێ ی ئازاد کردنی کۆیلەکاندا وە نوێژی بەچاکی کردبێت و زەکاتی دابێت و پەیمان بەجێ ھێنەران کاتێک کەپەیمانیان دابێت و خۆڕاگران لەکاتی تەنگدەستی و نەخۆشی و لەکاتی جەنگدا ئا ئەوانەن کەڕاستیان کرد وە ھەرئەوانەن پارێزکاران

2:178 ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە پێویست کراوە لەسەر تان تۆڵە سەندنەوه لە کوژراواندا (بەیەکسانی) کەسی ئازاد بە کەسی ئازاد و بەندەش بە بەندە و ژن بە ژن (مێینە بە مێینە) ئەمجا ھەرکەسێک بەخشرا لەلایەن برایەکی دینیەوە بە بەشێک (لە خوێنەکە) ئەبێ (خزمەکانی تر) پەیڕەوی بکەن بەباشی (بکوژیش) بەچاکی خوێنەکە بدات ئەمە باریسهرشان سووککردنە لەپەروەردگارتانەوەو میھرە بانیە ئەمجا ھەرکەسێک دوای ئەمە دەستدرێژی کرد بۆئەو ھەیە سزای بەسوێ، (بەئازار)

2:179 لە کوشتنەوە وتۆڵەسەندنەوەدا ژیان بۆ ئێوە ھـەیـە ئەی ھۆشمەندان بەڵکو خۆتان بپارێزن

2:180 پێویست کراوە لەسەرتان کاتێک یەکێکتان لەسەرەمەرگدا بوو ئەگەر ماڵی لەپاش بەجێ ما وەسیەتکردن بەباشی بۆ دایک وباوک وخزمانێک (کە میراتیان بەرنەکەوێ) بەجوانی و ڕێکو پێکی؟ پێویست کراوە لەسەر پارێزکاران

2:181 ئەمجا ھەر کەسێک وەسیەتەکەی گۆڕی دوای بیستنی ئەوە گوناھی (تاوانی) ھەر لە ملی ئەو کەسانەدایە کە دەیگۆڕن بێگومان خواش بیسەر و زانایە