محمد صالح بامۆکی — 264
15:32 (خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس بۆ چی تۆ لەگەڵ سوژدە بەراندا نەبوویت؟!
15:33 (ئیبلیس) ووتی: من ھیچ کاتێ سوژدە نابەم بۆ بەشەرێک کە دروستت کردووە لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق
15:34 (خوا پێی) فەرموو دەلەوێ (بەھەشت) بڕۆ دەرەوە چونکە بەڕاستی تۆ لە بەزەیی من دەرکراوی
15:35 وە بەڕاستی نەفرینت لەسەرە تاڕۆژی دوایی
15:36 ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە ھەتا ئەو ڕۆژەی (مردووان) زیندوو دەکرێنەوە
15:37 (خوا) فەرمووی ئەوە بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی
15:38 تا ڕۆژێ کە کاتی دیاریکراوە
15:39 ووتی ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی گومڕات کردم بێگومان خۆشی (دونیا) یان لە زەویدا بۆ دەڕازێنمەوە وە بەڕاستی ھەموویان گومڕا دەکەم
15:40 بەندە دڵسۆزەکانت نەبێت
15:41 (خوا) فەرمووی ئەمە ڕێگای ھەق و ڕاستە بەرەو من
15:42 بەڕاستی بەندەکانی من تۆ ھیچ دەسەڵاتت نیە بە سەریاندا جگە لەو گومڕایانەی کەشوێنت کەوتوون
15:43 وە بێگومان دۆزەخ جێگای ھەموویانە
15:44 (دۆزەخ) حەوت دەرگای ھەیە ھەر دەرگایەکیشیان لەوانە دابەش کراوە بۆ چەند بەشێک
15:45 بەڕاستی خۆپارێزو لە خواترسان لەناو باخات و کانیاودان
15:46 (پێیان دەووترێت) بچنە ناویانەوە بەھێمنی و ئاسوودەیی
15:47 ھەر ڕق و کینەیەک لە دڵیاندا بووبێت دەرمان ھێناوە برای یەکترن بەرامبەر یەکترن لەسەر کورسی دانیشتوون
15:48 لەوێدا ماندوو بوونیان تووش نایەت و ھەرگیز لەو (بەھەشتە) دەرناکرێن
15:49 ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە و میھرەبانم
15:50 وبێگومان ھەر سزای منە سزای سەخت
15:51 وە ھەواڵیان پێ بدە دەربارەی میوانەکانی ئیبراھیم