>

محمد صالح بامۆکی — 262

15:1 بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەت و نیشانەکانی قورئانی ڕوون کەرەوە و ئاشکران

15:2 ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) زۆر جار ئاوات دەخوازن کاشکای موسوڵمان بوونایە

15:3 لێیان گەڕێ بابخۆن و ڕابوێرن وئومێد وھیوا بێ ئاگایان بکات جا بێگومان لەمەو دوا دەزانن (چۆن سزایان دەدەین)

15:4 (خەڵکی) ھیچ شارێکمان لەناو نەبردووە مەگەر کاتی دیاریکراو بۆ لەناو چوونیان ھەبووە

15:5 وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت

15:6 (بێ باوەڕان) ووتیان ئەی ئەو کەسەی کە قورئان نێرراوەتە خوار بۆ سەرت بەڕاستی تۆ شێـتیت

15:7 دەی بۆ فریشتەمان بۆ ناھێنی (شایەتی بدات تۆ پێغەمبەری) ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت

15:8 ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر بەڕاست و ڕەوا نەبێت وە ئەو کاتەش ئەوانە مۆڵەت نادرێن

15:9 بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین

15:10 سوێندبێت بێگومان ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانمان ناردووە لەناو ھۆز و کۆمەڵە پێشووەکاندا

15:11 ھیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە ئیللا گاڵتە و لاقرتیـیان پێ کردووە

15:12 ئا بەو جۆرە ئێمە ئەو (قورئانە) دەخەینە ناو دڵی تاوانبارانەوە

15:13 کەچی ئەوان باوەڕی پێ ناھێنن کە بێگومان باو و ڕێبازی پێشووەکانیش ھەر وابووە

15:14 ئەگەر بۆمان بکردنایەتەوە دەرگایەک لە ئاسمانەوە و ئەوان پیایدا بڕۆشتنایەتە سەرەوە

15:15 ئەوسا دەیانووت بێگومان ئێمە چاوبەستـمان لێکراوە بەڵکو ئێمە کۆمەڵێکین جادومان لێکراوە