>

محمد صالح بامۆکی — 259

14:25 ئەو (درەختە) میوە و بەربگرێت ھەموو کاتێک بەئیزنی پەروەردگاری وە خوا ئەو نموونانە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە

14:26 وە نموونەی ووتەی خراپ و پیس و (بێ باوەڕی) وەکو درەختێکی خراپ و پیس وایە ھەڵکەنرابێت لەسەر زەوی (و ڕەگی نەبێت) ھەر خۆی نەگرێت

14:27 ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتومانە) لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دوایشدا وە خوا ستەمکارانیش گومڕا دەکات وە خوا ھەرچی بیەوێت دەیکات

14:28 ئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە ناز ونیعمەت و بەخششەکانی خوایان لە (ئیمان وباوەڕ) گۆڕیەوە بە بێ باوەڕی وسپڵەیی (لەبری ئەوەی شوکری خوا بکەن بێ باوەڕ ویاخی بوون) و گەلەکەیان بەرەو ھەڵدێر برد

14:29 ئەویش دۆزەخە کەدەچنە ناوی کە جێگایەکی زۆر خراپە

14:30 (بێ باوەڕان) چەند ھاوتایان بۆ خوا بڕیاردا بۆ ئەوەی (خەڵک) گومڕابکەن لەڕێگەی خوا ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوانە ڕابوێرن (لە دونیادا بۆ کوێ دەچن؟) چونکە بێگومان چارەنوستان ھەر دۆزەخ دەبێت

14:31 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوبەندانەم کە بڕوایان ھێناوە بەڕێکی نوێژەکان بکەن و لەوەی پێمان داوون ببەخشن بەنھێنی و ئاشکرا لەپێش ئەوەی کە ڕۆژێک بێت نەکڕین و فرۆشتنی تێدایە و نە دۆستایەتی

14:32 خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندوە و ھەموو بەروبوم و (دانەوێڵە) یەکی پێڕواندووە کە ڕزق وڕۆزیە بۆ ئێوە ھەروەھا کەشتی بۆ ڕام ھێناون (و خستویەتیە خزمەتتانەوە) بۆ ئەوەی بڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی خوا و ڕووبارەکانی بۆ ڕام ھێناون و (لە خزمەتاندایە)

14:33 وە ھەروەھا ڕامی ھێناوە بۆتان و (لە خزمەتاندایە) ڕۆژ و مانگ بەھەمیشەیی وە شەو و ڕۆژیشی بۆ رام ھێناون