>

محمد صالح بامۆکی — 256

14:6 (بیریان بخەرەوە) کاتێک موسا بە گەلەکەی ووت بیری ئەو فەزڵ و بەھرە وچاکەی خودا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە (ئەویش ئەوە بوو) کاتێک کە ڕزگاری کردن لە دارو دەستەکەی فیرعەون کەسزای خراپیان پێ دەچەشتن (بەھەمیشەیی) وکوڕانی ئێوەیان سەردەبڕی و ئافرەتانی ئێوەیان بەزیندوویی دەھێشتەوە (بۆ خزمەتکاری) لەوەتاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە

14:7 (بیریان بخەرەوە) کاتێک کە پەروەردگارتان ڕایگەیاند سوێندبێت بێگومان ئەگەر ئێوە سوپاسی (چاکەی) من بکەن بۆتان زیاد دەکەم بەڵام بێگومان ئەگەر نا سوپاسی بکەن ئەوە بەڕاستی سزای من زۆربەتینە

14:8 موسا فەرمووی ئەگەر ئێوە ناسوپاسی (نیعمەتەکانی خوا) بکەن و ھەموو ئەو کەسانەش لە زەویدان ئەوە بەڕاستی خوا بێ نیازی سوپاسکراوە

14:9 ئایا بۆتان نەھاتووە ھەواڵی ئەو گەلانەی کە لەپێش ئێوەدا بوون وەک گەلی نوح و عاد و سەمود ھەروەھا ئەوانەی کە لەپاش ئەوان بوون وھاتن بێجگە لە خوا ھیچ کەس نایانزانێت پێغەمبەرەکانیان بۆھات بە موعجیزە وبەڵگەی ئاشکراوە ئەمجا ئەوان دەست و پەنجەی خۆیان گەست لە ڕق و قیندا و ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەو (پەیامە) ی کە بە ئێوەدا نێردراوە, وە بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی ئێوە بانگمان دەکەن بۆلای و دوو دڵین

14:10 پێغەمبەرەکانیان ووتیان (پێیان) ئایا لە (بوونی) خوادا گومان ھەیە کە بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە بانگتان دەکات بۆ ئەوەی لە گوناھەکانتان خۆش بێت و دواتان بخات بۆ کاتێکی دیاریکراو ووتیان ئێوەش ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن دەتانەوێت ڕێگری ئێمە بکەن و لاماندەن لە (پەرستنی) ئەوەی کە باوو باپیرانمان دەیانپەرست دەی نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن (ئەگەر ڕاست دەکەن پێغەمبەرن)