محمد صالح بامۆکی — 241
12:44 ووتیان خەوێکی تێکەڵ و پێکەڵ (و پڕوپوچە) و ئێمەش لێکدانەوەی خەوی تێکەڵ و پێکەڵ نازانین
12:45 ئەوسا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو لەدوو (بەندکراوە) کە لەپاش چەند ساڵێک بیری کەوتەوە ووتی من بۆتان لێکدەدەمەوە مانای ئەو خەوە جا (فەرموو) بمنێرن (بەدوای یوسفدا کە لەبەندینخانەدایە)
12:46 (ھات ووتی) یوسف ئەی ھاوڕێی ڕاستگۆ مانای ئەو خەوەمان پێ بڵێ چی یە؟ حەوت مانگای قەڵەو کەحەوت مانگای لەڕو لاواز بیانخوات ھەروەھا حەوت گوڵی دانەوێڵەی سەوز و حەوت گوڵی ووشک تا من بگەڕێمەوە بۆلای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەوان ئەوە بزانن
12:47 (یوسف) ووتی حەوت ساڵ کشتوکاڵ دەکەن بەدوای یەکداو بەبەردەوامی جائەوەی کەدروێنەتان کرد بیھێڵنەوە لەگوڵەکەیدا کەمێک نەبێت لەوەی کەدەیخۆن
12:48 ئەمجا لەپاش ئەو (حەوت ساڵە) حەوت ساڵی تردێت کەسەخت وقات و قڕییە ھەرچیتان پاشە کەوت کردووە بۆ ئەم (حەوت ساڵە سەختە) دەیخۆن مەگەر کەمێک لەوەی قایم ھەڵی دەگرن (بۆ بنە تۆو وناشتنەوەی ساڵێکی تر)
12:49 پاشان دوای ئەو (حەوت ساڵە سەختە) ساڵێک دێت خەڵکی تێیدا (ڕزگار دەکرێن) بارانیان بۆ دەبارێنرێت و تێیدا دۆشاوی (میوەھات) دەگرن
12:50 پاشا ووتی ئەو (پیاوە) م بۆ بھێنن جا کاتێک نێردراوەکەی (پاشا) ھاتە لای یوسف (یوسف) ووتی بگەڕێرەوە بۆلای گەورەکەت (پادشاکەت) و پرسیاری لێ بکە ھۆی چی بوو کەئەو ژنانە دەستی خۆیانیان بڕی بێگومان پەروەردگارم بەپیلانی ئەو (ژنانە) ئاگادارو زانایە
12:51 ووتی (بەژنەکان) مەبەستان چی بوو کاتێک ویستتان یوسف بخەڵەتێنن و کاری خراپی پێ بکەن (ئافرەتەکان) ووتیان پاک و بێگەردی بۆ خوا ئێمە ھیچ خراپەیەکمان لێ نەدیوە ژنەکەی عەزیزی (میێر) ووتی ئا ئێستا حەق و ڕاستی دەرکەوت من دەمویست (یوسف) دەستم لەگەڵ تێکەڵ بکات و بێگومان ئەو لەڕاست گۆیانە
12:52 (یوسف ووتی) ئەوە بۆ ئەوەی (پادشا) بزانی بەڕاستی من بەپەنھانی ناپاکی وخیانەتم نەکردووە لێی وە بەڕاستی خواش پیلانی ناپاکان ناگەیەنێتە ئەنجام