>

محمد صالح بامۆکی — 24

2:154 ھەرگیز مەڵێن بەو کەسانەی دەکوژرێن لەڕێگەی خوادا مردوون بەڵکو زیندوون بەڵام ئێوە ھەستی پێ ناکەن

2:155 سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە ھەندێک لەترس و برسێتی و کەم بوونی ماڵ و دارایی و خەڵکی (کەس وکارتان) و بەرووبووم جامژدە بدە بە خۆڕاگران

2:156 ئەوانەی کە لەگەڵ دووچاری سەختی ونەھامەتی وناخۆشیەک بوون دەڵێن ئێمە ھەر ھی خواین و ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە

2:157 ئا ئەوانە دروود و بەزەیی بەسەر ئەواندا دەبارێت لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە ئەوانە ئەو کەسانەن ھیدایەتیان وەرگرتووە

2:158 بەڕاستی صەفاو مەروە لەدروشمەکانی (دینی) خوان جا ھەر کەسێک حەجی ماڵی خوای کرد یا عومرەی کرد ھیچ خراپە و تاوانی ناگات کە ھاتوچۆ وسەعی نێوان سەفا و مەروە بکات وە ھەرکەسێک بە ئارەزووی خۆی چاکەیەکی کرد ئەوە بێگومان خودا سوپاسگوزارێکی زانایە

2:159 بێگومان ئەوانەی دەیشارنەوە ئەوەی کە ناردوومانەتە خوارەوە لە ئایەتانی ڕۆشن وڕێنمایی دوای ئەوەی کە ڕوونمان کردوەتەوە بۆ خەڵکی لە نامەی (تەورات و ئینجیل) دا ئەوانە خودا نەفرەتیان لێ دەکات وە نەفرەتکارانیش نەفرەتیان لێ دەکەن

2:160 مەگەر ئەوانەی کە پەشیمان بوبنەوە، وە کردەوەی چاکیان کردبێ و (ئەوەی شاردبویانەوە) ئاشکرایان کردبێ ئا ئەوانه پەشیمانیان لێ گیرادەکەم وە ھەر منم گیراکاری میھرەبان

2:161 بەڕاستی ئەوانەی بێباوەڕ بوون وە مردن لەکاتێکدا ئەوان بێ باوەڕ بوون ئەوانە لەسەریانە نەفرەتی خوا و فریشتەکان و خەڵکی بەتێکڕایی

2:162 تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی سزایان لەسەر سووک ناکرێت وە دواناخرێن لەسزا

2:163 پەرستراوی ئێوە پەرستراوێکی تاک و تەنھایە ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق و ڕاست نیە بەتەنھا ئەو نەبێت کە بەخشندە و میھرەبانە