محمد صالح بامۆکی — 236
12:5 ووتی ئەی کوڕی شیرینم خەوەکەت مەگێڕەرەوە بۆ براکانت نەوەک بەھۆیەوە فێڵ و پیلانێکت لێ بگێڕن بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرایە بۆ ئادەمی
12:6 ئابەو شێوەیە ھەڵت دەبژێرێت (بۆ پێغەمبەرایەتی) پەروەردگارت وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت دەکات وە نیعمەت و بەھرەی خۆی تەواو دەکات بۆت وە بۆ بنەماڵەی یەعقوبیش ھەر چونێک تەواوی کرد بۆ ھەردوو باپیرەت لەپێشدا کەئیبراھیم و ئیسحاقن بەڕاستی پەروەردگارت زانا و کاردروستە
12:7 سوێند بەخوا بەڕاستی لە بەسەر ھاتی یوسف و براکانیدا پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ پرسیارکەران
12:8 کاتێک (براکانی یوسف) ووتیان بێگومان یوسف و براکەی خۆشەویسترن لە ئێمە بەلای باوکمانەوە لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێز و بەتواناین بەڕاستی باوکمان لە ھەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرادایە
12:9 (ھەندێکیان ووتیان) یوسف بکوژن یافڕێی بدەنە زەویەکی دوور (ئەو کاتە) سەرنجی باوکتان تەنیا بۆلای ئێوە دەبێت و لەدوای ئەوەوە دەبن بەکۆمەڵێکی چاکەکار (بەتۆبەکردن)
12:10 قسەکەرێک لەوان ووتی یوسف مەکوژن بەڵکو فڕێی بدەنە بنی بیرێکەوە ھەندێک لە کاروانیەکان (دەیدۆزنەوە) وھەڵیدەگرن ئەگەر ئێوە (کارەکە) ھەر دەکەن
12:11 (پاش کێشانی نەخشە وپیلانەکەیان) ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان لەبەرچی تۆ لە یوسف لێمان دڵنیانیت و (بەگومانیت لێمان) لەکاتێکدا کەئێمە دڵسۆزو خەمخۆرین بۆی
12:12 سبەینێ لەگەڵمان بینێرە (بۆ دەرو دەشت) (بە ئارەزووی خۆی) خواردن بخوات و یاری بکات و بێـگومان ئێمە پارێزگاری دەکەین
12:13 (باوکیان) ووتی بەڕاستی دڵتەنگ و خەمباردەبم کەئێوە یوسف بەرن (لەگەڵ خۆتان) وە دەترسم کە ئێوە لێی بێ ئاگابن وگورگ بیخوات
12:14 ووتیان چۆن گورگ دەیخوات؟! لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێزین بەڕاستی ئەو کاتە ئێمە زەرەر مەندین (ڕوو زەردی تۆ دەبین)