>

محمد صالح بامۆکی — 235

11:118 گەر پەروەردگارت بیویستایە گشت خەڵکی دەکرد بە (پەیڕەوی) یەک ئاین بەڵام ئەوان بەردەوام جیاوازدەبن

11:119 مەگەر کەسێک پەروەردگارت میھرەبانی لەگەڵ کردبێت وە ھەر لەبەر ئەوەش دروستی کردوون بڕیاری پەروەردگارت دەرچوو (کۆتایی ھات) کە سوێند بەخوا دۆزەخ پڕ دەکەم لە جنۆکە و لە ئادەمی ھەموو پێکەوە

11:120 ھەمووت بۆ دەگێڕینەوە لە ھەواڵی پێغەمبەران (علیھم السلام) بۆ ئەوە کە دڵی تۆی پێ دامەزراو بکەین وە لەم (سورەتە) دا حەق و ڕاستیت بۆ ھاتووە, وە ئامۆژگاری و پەندیشی تیایە بۆ بڕواداران

11:121 وە بڵێ بەوانەی کەبڕوا ناھێنن ئێوە کار وکردەوە بکەن لەسەر ئەو شێوەی خۆتان (کە ئەوەتان لەسەری) بێگومان ئێمەش کردەوە دەکەین (بەگوێرەی ئەوەی کە خودا فەرمانی پێ کردووین)

11:122 ئەوسا چاوەڕوانی بکەن (بۆ بەسەرھاتی خراپ) بەڕاستی ئێمەش چاوەڕوانین

11:123 وە تەنھا بۆ خوایە (زانینی) نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وتەنھا ھەر ئەویش پێی ئاگادارە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێتەوە ھەموو کار و بارێک کەواتە ئەو بپەرستە و ھەرپشت بەو ببەستە وە بێگومان پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەھەر کردەوەیەک ئێوە دەیکەن

12:1 بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمانە نیشانەکانی کتێبی ئاشکران

12:2 بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە قورئانێک بە عەرەبی بۆ ئەوەی ژیربن و لێی تێ بگەن

12:3 ئێمە دەگێڕینەوە بۆ تۆ جوانترین چیرۆک و بەسەرھات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە نیگامان کردووە بۆت ھەر چەندە تۆ لەپێش (ھاتنی) ئەم قورئانەدا لەم بەسەرھاتە بێ ئاگا بوویت

12:4 (بیریان خەرەوە) کاتێک یوسف بە باوکی ووت ئەی بابە گیان بە ڕاستی من لە خەومدا بینیم یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ بینیمن سوژدەیان بۆ دەبردم