>

محمد صالح بامۆکی — 233

11:98 پێش گەلەکەی دەکەوێت لەڕۆژی دواییدا ئەمجا ھەموویان دەباتە ناو ئاگری دۆزەخ ئای چەند خراپە ئەو شوێنەی ئەوانی بۆ دەبرێت

11:99 وە لەم (دونیا) دا نەفرەتیان بەشوێندا نێرراوە ھەروەھا لەڕۆژی دواییشدا ئای چەند خراپە ئەو بەخشراوەی پێیان بەخشرا

11:100 ئەوەی (باسکرا بۆت چەند ھەواڵێکە) لە ھەواڵی شارەکانی ڕابوردوو دەیگێڕینەوە بۆت (لەم سورەتەدا) ھەندێکیان ماون وھەندێکی تریان نەماون (وێران بوون)

11:101 وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان کرد لەخۆیان جا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن ئەو پەرستراوانەیان کەدەیان پەرستن و ھاواریان لێکردن لەجیاتی خوا بە ھیچ شتێک (سودیان پێ نەگەیاندن) کاتێ فەرمانی پەروەردگارت ھات (بۆ لەناو بردنیان) ئەوانە (ئەو بتانە) ھیچیان زیاد نەکرد بۆ ئەوانەی (دەیان پەرستن) بێجگە زیان و لەناوچوون نەبێت

11:102 ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵە سەندنی ئەو ئازار دەر و بەتینە

11:103 بەڕاستی لەوەی (باسکرا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێک بترسێت لەسزای دوا ڕۆژ ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کەئادەمی بۆ کۆدەکرێتەوە و ئەوە ڕۆژێکی دیارو بەرچاوە (ھەموان ئامادەن تێیدا)

11:104 وە ئێمە دوای ناخەین مەگەر بۆ کاتێکی دیارو بەرچاو نەبێت

11:105 ئەو ڕۆژە کەدێت ھیچ کەس قسە ناکات بەمۆڵەتی خوا نەبێت ئەوسا لەناویاندا ھەیە بێ بەخت (وچارە ڕەش) و ھەیە بەختەوەر (وئاسوودە)

11:106 جا ئەوانەی بێ بەخت وچارە ڕەش بوون ئەوە لەناو ئاگردان لەناو ئەو (ئاگرە) دا ھەر ئاخ وئۆف و ھەنیسکیانە

11:107 تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی تا ئاسمانەکان و زەوی بمێنێت (مەبەست پێی ئاسمان وزەویە لە قیامەتدا کە ئەوانیش ھەر دەمێنن) مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت (ڕزگاری بکات) بەڕاستی پەروەردگارت ئەوەی کەبیەوێت دەیکات

11:108 بەڵام ئەوانەی کەبەختەوەر و ئاسوودەکراون ئەوە لەبەھەشتدان بەھەمیشەیی دەمێننەوە تیایدا تا ئاسمان و زەوی بمێنێت مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت ئەوە بەخشینێکە بێ بڕانەوە