>

محمد صالح بامۆکی — 23

2:146 ئەوانەی کە پەڕاومان پێ داون (پێغەمبەر ﷺ) دەناسن وەک چۆن کوڕ ونەوەکانی خۆیان دەناسن بێگومان کۆمەڵێک لەوان (لەئەھلی کتاب) ئەو راستیە دەشارنەوە لەکاتێکدا ئەوان دەزانن (موحەممەد ﷺ پێغەمبەرە)

2:147 راست ئەوەیە (کەبۆت ھاتووە) لەپەروەردگارتەوە کەواتە لە گومانداران مەبە

2:148 وە ھەموو گەلێک ڕووگەیەکی ھەیە کە ڕووی تێدەکات دەی دەست پێشکەری بکەن لە کردارە چاکەکاندا لەھەر کوێ ھەبن خودا ھەمووتان کۆدەکاتەوە بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا

2:149 لەھەر کوێ چوویتە دەرەوە (بەسەفەر) ڕووت وەربگێڕە بۆ لای کهعبەی پیرۆز وە ئەم ڕووکردنەت ڕاستەو لە پەروەردگارتەوەیە وە خودا بێ ئاگا نیە لەوەی کە دەیکەن

2:150 لەھەرکوێ چوویتە دەرێ (لەکاتی نوێژکردندا) ڕووت وەربگێڕە بۆ لای کەعبەی پیرۆ وە ئێوەش ( ئەی موسڵمانینە) لەھەر کوێ بوون ڕوو وەرگێڕن بۆلای ئەو (کەعبە) تا بیانوی خەڵکتان نەیەتەسەر مەگەر ستەم کارەکانیان جا لێیان مەترسن و لە من بترسن بۆ ئەوەی بەخششی خۆمتان بەتەواوی بەسەردا بڕێژم وە بەڵکو ڕێبازی ڕاست بگرن

2:151 وەک ڕەوانەمان کردلە ناوتاندا پێغەمبەرێک لە خۆتان کەئایەتەکانی ئێمەتان بەسەردا بخوێنێتەوە، وە دڵ ودەروونتان پاک بکاتەوە وەفێرتان کات فێری قورئان وە فێری دانایی (فەرموودەی خۆی) وە فێرتان کات ئەو شتانەی کەنەتان دەزانی

2:152 کەواتە یادم بکەن تامنیش یادتان بکەم و لەبیرتان نەکەم وە سوپاسم بکەن پێ نەزان و ناسوپاسیم مەکەن

2:153 ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە پشت ببەستن بەخۆڕاگرتن و نوێژ (کردن) بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە