محمد صالح بامۆکی — 224
11:20 ئەو (نەفرەت لێکراوانە) ناتوانن (لەدەستی خوا) خۆیان قوتار بکەن لەوڵات و زەویدا و نیانە بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوان و دۆستێک بۆیان دووقات دەکرێتەوە سزا توانای بیستنی (ئەو قورئانە) یان نەبوو (ھەقیشیان) نەدەبینی
11:21 ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان دۆڕاند وە لێیان وون بوو ئەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا دەیان کرد
11:22 بەڕاستی و بێگومان ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەند ترین کەس خۆیانن
11:23 بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێناوە و گەردن کەچ و دڵ ئارام بوون بۆ (فەرمانەکانی) پەروەردگاریان ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
11:24 وێنەی ئەو دوو دەستەیە وەک کوێر و کەڕ و بیسەر و بیناوان ئایا ئەودوو دەستەیە یەکسانن دە بۆ بیرناکەنەوە
11:25 سوێند بە خوا بێـگومان ناردمان نوح بۆ لای گەلەکەی (پێی ووتن) دڵنیابن من ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆتان
11:26 کە جگە لە خوا نەپەرستن (چونکە) بەڕاستی من دەترسم یەخەتان بگرێ سزای ڕۆژێکی سەخت و بەئازار
11:27 جا کاربەدەست ودەسەڵاتدارەکان ووتیان ئەوانەی کەبڕوایان نەھێنا بوو لە گەلەکەی (نوح) ئێمە تۆ نابینین جگە لەئادەمیەکی وەک خۆمان وە نابینین تۆ ھیچ کەسێک شوێنت کەوتبێت جگە لەوانەی کە ھەژار و ڕیسوا و پەستەکانمانن بێ ئاوەزا و ساویلکەن (ڕواڵەت بینن) وە نابینن ئێوە ھیچ شتێکتان لە ئێمە زیادبێت بەڵکو بەدرۆزنتان دەزانین
11:28 (نوح) ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەی ئاشکرام ھەبێت لەلای پەروەردگارمەوە و ڕەحمەتێکی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە بەڵام ئەوە لەئێوە شاردرابێتەوە ئایا بەزۆر پابەندتان بکەین پێیەوە لە کاتێکدا ئێوە حەزی لێ ناکەن و پێتان ناخۆشە