محمد صالح بامۆکی — 220
10:98 (خەڵکی) ھیچ شار وگوندێک (لەوانەی کە ھەڕەشەیان لێکرا) وباوەڕیان ھێنا (کاتی بینین و دابەزینی سزا ی پەروەردگار) باوەڕەکەیان ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن جگە لە گەلی یونس (علیە السلام) نەبێت کاتێک ھەموو بڕوایان ھێنا وتەوبەیان کرد (کە دڵنیا بوون سزای پەروەردگار دابەزیوە بۆ سەریان) لامان برد لەسەریان سزای سەرشۆڕی و ڕیسوایی لە ژیانی دونیادا و بەھرە و خۆشیمان پێدان تا ماوەیەک (تاکاتی مردنیان)
10:99 وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە بڕوای دەھێنا ئەو (خەڵکەی) وا لەزەویدان ھەموو بە تێکڕا دەی ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆر لەخەڵکی دەکەیت ھەتا ببنە بڕوادار
10:100 وە بۆ ھیچ کەسێک نیە کەبڕوا بھێنێت مەگەر بە ویستی خوا نەبێت وە پیسی (وبێ باوەڕی) دەخاتە سەر ئەوانەی کە تێ ناگەن و بیرناکەنەوە
10:101 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: سەرنج بدەن چی لەئاسمانەکان و زەویدایە کەچی نیشانە و ترسێنەرەکان ھیچ سوود ناگەیەنن بەکەسانێک بڕوا نەھێنن
10:102 دەی چاوەڕوانی چی دەکەن بێجگە لە ڕووداوێک وەک ڕووداوەکانی ئەوانەی کە لە پێشیانەوە ڕابوردن بڵێ دەی چاوەڕوان بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا لە چاوەڕوانکارانم
10:103 پاشان ئێمە ڕزگاری دەکەین (لە کاتی ناڕەحەتیدا) پێغەمبەرانمان و ئەوانەی بڕوایان ھێناوە ئابەو شێوە پێویستە لەسەرمان ئیمان داران ڕزگار بکەین
10:104 بڵێ ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان لە (ڕاستی) ئاینەکەم ئەوە من ناپەرستم ئەوانەی کە ئێوە دەی پەرستن بێجگە لەخوا بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم کەئێوە دەمرێنێ وە من فەرمانم پێکراوە کە لەبڕواداران بم
10:105 وە ڕووت ڕێک و ڕاست بکە بۆ ئایینێک کەڕاستە وە بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران مەبە
10:106 ھاوارمەکە (مەپەرستە) بێجگە لەخوا شتێ نەسوودت پێ دەگەیەنێت و نەزیانت لێ دەدات جا ئەگەر وات کرد ئەوە بێگومان ئەوکاتە تۆ لەستەمکارانی